به پێی زانیاریی سه‌رچاوه‌كانی مافی مرۆڤ، كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی گه‌لاوێژ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٦ی ژووئیه بڵاوكراونه‌وه، دیوانی باڵای ڕژیم بۆ پێنج كه‌س له ناڕازیانی ئاخێزی به‌فرانباری ساڵی ٩٦، كه له خومه‌ینی شاردا ڕاگیراوان، حوكمی ئێعدامی ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها بێدادگوستهریی گشتیی ئۆستانی ئیسفه‌هان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌ركردنی حوكمی بۆ ٨ كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی پشتڕاست كرده‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م سه‌رچاوانه، مێهدی ساڵحی قه‌لعه شاهرۆخی، محه‌ممه‌د به‌ستامی، مه‌جید نه‌زه‌ری كۆندهری، هادی كیانی و عه‌باس محه‌ممه‌دی كه له جه‌ره‌یانی ئاخێزی به‌فرانباری ٩٦ له خومه‌ینی شاری ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به ئێعدام مه‌حكووم كراون.
ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایه‌تییه به‌رینه‌ی كه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، به‌شێكی زۆر له میدیاكانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی گرته‌وه، ڕژیمی ناچار به پاشه‌كشه كرد و حوكمی ئێعدامی ئه‌میر حسێن مۆرادی، سه‌عید ته‌مجیدی و محه‌ممه‌د ره‌جه‌بی، له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه. به پێی ئاماره بڵاوكراوه‌كان، له ١١ی به‌فرانباره‌وه تا ٤ی گوڵان، لانیكه‌م ٨٤ كه‌س له به‌ندكراوانی عادی و سیاسی ئێعدام كراون. له‌م ژماره‌یه، لانیكه‌م ٣٣ كه‌سیان پاش ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا ئێعدام كراون و ئه‌وه‌ش له باروودۆخێكدا بووه كه بنه‌ماڵه‌ی ئێعدام كراوان، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه بۆ ئازیزانیان پرسه بگێڕن. لانیكه‌م دوو كه‌س له‌وانه‌ی وا له جه‌ره‌یانی ڕاپه‌ڕینی ناو زیندانه‌كاندا، به‌خاتری مه‌ترسیی تووش بوون به كۆرۆنا، توانیبوویان له زیندان هه‌ڵێن، ئێعدام كراون. له‌و نێوه‌دا “دانیال زهینۆل عابێدینی” كه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو و حوكمه‌كه‌ی له لایه‌ن دیوانی باڵاوه ته‌ئید كرابوو، به‌هۆی لێدان و توندوتیژیی فیزیكی و ئه‌شكه‌نجه‌ی پاسه‌وانانی زیندان، گیانی له‌ده‌ست دا و جه‌سته‌ی بێ گیانیان ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوه. ئه‌و كاتێك كه قهتڵهكهی ئه‌نجامدابوو، پتر له ١٧ ساڵ ته‌مه‌نی نه‌بوو.
له‌و نێوه‌دا به‌تایبه‌ت، مه‌ترسیی ئێعدام، به‌رده‌وام بۆ به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، له‌بۆسه دایه. له‌بیرمان نه‌چووه‌ته‌وه كه چۆن ڕژیم له ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ستدا، هه‌زاران كه‌س له كۆمۆنیسته‌كان، ئازادیخوازان و نه‌یارانی خۆی ئێعدام كرد. سه‌پاندنی زیندانی درێژماوه، ئه‌شكه‌نجه‌دان تا ئاستی له‌ناوچوونی ڕووح و جه‌سته‌ی به‌ندكراوان، به‌شێكی دیكه له كارنامه‌ی خوێناویی ئه‌م ڕژیمه‌یه. له‌و كرێكارانه‌وه كه بۆ گه‌یشتن به حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی تا ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌سه‌ر سهكۆكان ڕاوه‌ستان و حیجاب، واته سه‌مبۆلی ژێرده‌ست بوونی ژنیان وه‌لانا، له چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نیه‌وه تا پارێزه‌رانی ئه‌م چالاكانه، له ئه‌ندامی كانوونی نووسه‌رانه‌وه تا وێبڵاگ نووسه‌كان، به‌شێك له به‌ندكراوانی ڕژیمی سه‌رمایه‌داریی كۆماری ئیسلامین.
گشت ئه‌م جه‌نایه‌تانه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه ڕژیم، ڕێگایه‌كی بێجگه‌له سه‌ركوت، ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. ڕاستیه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ماشێنی سهركوته، ئیتر كارایی خۆی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌ده‌ست داوه. كۆمه‌ڵگای ئێران، چیتر كۆمه‌ڵگای ده‌یه‌ی ٦٠ نییه كه ڕژیم بتوانێ له‌ناو سه‌رسوڕمانی گشتیدا، گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ڵكه‌نێ. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئاخێزی به‌فرانباری جه‌ماوه‌ری وه‌گیان هاتووی له پتر له ١٥٠ شاری ئێران بینیوه. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری دیتووه كه چلۆن جه‌ماوه‌ر، به‌ره‌وپیری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ده‌ڕۆیشتن و ده‌ستدرێژیی ئه‌وانیان، به هێرش كردن، وڵام ده‌دایه‌وه. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، مانگرتنی شكۆداری چه‌ند حه‌فته‌یی ئازه‌رئاب، هێپكۆ، فولادی ئه‌هواز و هه‌فت ته‌په‌ی، له جه‌رگه‌ی ڕهشبگیریهكانی ڕژیمدا بینیوه. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه ئیسماعیل به‌خشی و سپیده‌ی قۆلیانی دیتووه كه چۆن كاتێك كه له زیندان ئازاد كران، “مۆستهنهدی ته‌راحیی سووخته”ی ڕژیمیان ڕسوا كرد و له‌وه‌ش واوه‌تر، په‌رده‌یان له‌سه‌ر جهنایاتی ڕژیم له‌ناو زیندانه‌كان لادا و ترسێكیشیان له‌وه نییه كه دووباره بخرێنه‌وه زیندان. كێ فه‌رامۆشی ده‌كات كه ئیسماعیل به‌خشی پاش ئه‌و هه‌مووه ئه‌شكه‌نجه‌یه و دواتر ده‌ركرانی، كاتێك كه هاوكارانی له هه‌فت ته‌په دووباره ده‌ستیان دایه‌وه مانگرتن، هه‌ست بزوێن ترین پشتوانیی لێ‌كردن. كێ ده‌توانێ فه‌رامۆشی كات كه كاتێك داوا له سپیده‌ی قۆلیان كرا كه داوای لێبۆردن بكات، پڕ به‌ده‌نگ هاواری كرد كه ئاماده‌یه بڕواته‌وه زیندان، به‌ڵام له قاتڵانی خڵك داوای لێبۆردن نه‌كات. ئه‌م كۆمه‌ڵگایه خۆڕاگریی ئانتا دائمی، نهرگێس محه‌ممه‌دی، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، ئه‌میر سالار داوودی، نه‌سرین ستووده، ئاره‌ش سادقی، گۆلڕۆخ ئیبراهیمیی بینیوه، واته ٧ كه‌س له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمان ئۆستانی خۆراسانی شۆماڵی، كه سه‌رجه‌م به ٤١ ساڵ زیندان، دوورخرانه‌وه، سزای ماڵی و ده‌ركران مه‌حكووم كران. كۆمه‌ڵگای ئێران زۆر خه‌باتكاری دیكه‌شی بینیوه كه سه‌ره‌ڕای مه‌ترسیی به‌رده‌وامی تووش بوون به نه‌خۆشیی كۆرۆنا له‌ناو زیندانه‌كان، هه‌روا موقاومه‌تیان نواندووه و حازر نین له به‌رامبه‌ر ڕژیمدا سه‌ردانه‌وێنن. ڕێك، هه‌ر ئه‌و باروودۆخه گۆڕاوه لهبوار هاوسه‌نگیی هێز و رووحیه‌ی خه‌ڵك پاش ئاخێزهكانی به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ر و هه‌ر ئه‌و متمانه به‌خۆییه كه جه‌ماوه‌ر له جه‌ره‌یانی خه‌باتی دوو سێ ساڵی ڕابردوودا وه‌ده‌ستیان هێناوه، بوو به‌هۆی ئه‌وه‌یكه پتر له ١١ ملیۆن مرۆڤ له كه‌مپه‌ینی هاوبه‌شی ئینتێرنێتیدا، خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه ئێعدامی سێ لاوی ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ر بن و ڕژیم ناچار به پاشه‌كشه بكه‌ن.
نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه، ته‌نیا فاكته‌رێك كه ده‌توانێ ماشێنی ئێعدام، زیندان و سه‌ركوتی ڕژیم له‌كار خات، خۆڕاگری گشتیی كۆمه‌ڵگایه له به‌رامبه‌ر ئێعدام و زینداندا. سه‌ندیكای كرێكارانی هه‌فت ته‌په، سه‌ندیكای واحید، كانوونی پیشه‌یی موعه‌لیمانی ئیسلامشار و ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی موعه‌لیمانی كوردستان ـــ مه‌ریوان، به درووستی له به‌یانییه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا نووسیویانه: “بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ر حوكمی ئێعدام بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕاپه‌ڕینی هه‌ژاران له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، ده‌بێته هۆی قوربانی بوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر له به‌شداربووانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه. ئێمه، وه‌به‌ر گوللهدان، زیندانی كردن و هه‌موو جۆر گوشارێكی پۆلیسی و ئه‌منی دژبه ناڕازیان به‌توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازادیی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزهكانی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ین“. پێویسته ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌ك بڕوا كه ئێعدام و ئه‌شكه‌نجه، به‌شێك له مێژووی تاریكی ڕابردووی بێت و هیچ كه‌س به تۆمه‌تی سیاسی و عه‌قیده‌تی نه‌خرێته زیندانه‌وه.