کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لە چاوەڕوانیدا مانەوە یان پەرەدان بە بزوتنەوەی موتالباتی؟

بەشوێن رێكه‌وتنی هەستەییدا، بانگی “دەبێ سەبر بکرێت و چاوەڕێ بن”، هەموو شوێنێکی داگرتوە. بەڵام روون ناکرێتەوە کە بۆچی دوای رێكه‌وتن، ئەوە تەنیا کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشن کە بۆ بینینی باشتر بوونێک لە ژیانیاندا دەبێ سەبر بکەن و چاوەڕێ بن؟ بۆچی سەرمایەداران و دەڵاڵەکانی ورد و درشتیان لە ئۆرگان و ناوەندە دەوڵەتی و حکومەتیەکاندا، بەخێرایی لە “بەرەکەت” و ” نێعمەتی” ئەم پێکهاتنە بەهرەمەند دەبن و لە دەرفەت و ئیمکاناتی بەدەستهاتوو بۆ دەستەبەر کردنی قازانجی زیاتر بەهرەمەند دەبن، بەڵام زۆربەی خەڵکێک کە بەهرەمەند بوون لە ژیانێکی لانیکەمیان تەمەنێکە لێ دریغ کراوە، دەبێ لە چاوەڕوانیدا بن؟ ٣٦ ساڵە کە ئەم خەڵکەیان بە فریو و سەرکوت بۆ باشتر بوونێکی کەم لە ژیاندا و سوک کردنی باری قورسی بەڕێچون، لە چاوەڕوانیدا راگرتوە. ساڵانێکی دور و درێژ بە بیانوی شەڕ، دواتر بە وەعدەی “سازەندەگی” دوای شەڕ، لەم دەورەی دواییشدا بە بیانوی تەحریمەکان و ئەمرۆش دەیانەوێ بە بیانوی بوژانەوەی دوای ته‌حریمه‌كان، هەروا خەڵک لە چاوەڕوانیدا رابگرن. خەڵکێک دەبێ چاوەڕوان بن کە بچوک ترین دەور و نەخشیان لە شکڵ گرتنی قەیرانەکان و ئەم وێرانیە ئابووریەی روویداوە، نەبووە و نییە. کۆماری ئیسلامی وەک رژیمێکی سەرمایەداری، دژایەتیەکی بە درێژایی تەمەنی لەگەڵ کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی ئێراندا هەبووە و هەیە. باری قورسی شەڕ و ئاسەوارەکانی بەسەر شانی خەڵکەوە بوو، باری قورسی ته‌حریمه‌كان هەروا بەسەر شانی خەڵکەوە و ئەمرۆش بەشوێن رێكه‌وتنه‌كاندا وادیارە باری قورسی بوژانەوەی سەرلەنوێی سەرمایەی قەیران لێدراو، بەسەر شانی خەڵکەوە قورسایی بکات.404

گۆیا خەڵک دەبێ چاوەڕوان بێت، ژیانی دژوار و تاقەت پروکێن و بێ مافیەکان تەحەمول بکات، تا ئابووری لە قەیران رزگاری بێت، سەرمایە ببوژێتەوە و سەرلەنوێ گەشە بکات. ئەمە ناوەرۆکی راستەقینەی پەیامی حکومەت و دەوڵەتی ئێران بۆ خەڵکێکە کە لەمرۆدا بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ لە ژیانیدا، پێکهاتنەکانیان بە موسبه‌ت وەرگرتوە و هیوادارن کرانەوەیەک لە ژیانی دژواریاندا بەدی بێت.باری قورسی شەڕ و ئاسەوارەکانی بەسەر شانی خەڵکەوە بوو، باری قورسی ته‌حریمه‌كان هەروا بەسەر شانی خەڵکەوە و ئەمرۆش بەشوێن رێكه‌وتنه‌كاندا وادیارە باری قورسی بوژانەوەی سەرلەنوێی سەرمایەی قەیران لێدراو، بەسەر شانی خەڵکەوە قورسایی بکات. گۆیا خەڵک دەبێ چاوەڕوان بێت، ژیانی دژوار و تاقەت پروکێن و بێ مافیەکان تەحەمول بکات، تا ئابووری لە قەیران رزگاری بێت، سەرمایە ببوژێتەوە و سەرلەنوێ گەشە بکات. ئەمە ناوەرۆکی راستەقینەی پەیامی حکومەت و دەوڵەتی ئێران بۆ خەڵکێکە کە لەمرۆدا بە مەبەستی ئاڵوگۆڕ لە ژیانیدا، پێکهاتنەکانیان بە موسبه‌ت وەرگرتوە و هیوادارن کرانەوەیەک لە ژیانی دژواریاندا بەدی بێت.

ئەگەرچی بەشوێن تەوافوقاتی هەستەییدا، رژیمی ئیسلامی هەوڵی ئەوەیە ئەو وەک “سەرکەوتنێک” بۆخۆی بناسێنێ، بەڵام گومانێک لە شکستهێنانی بەرنامە هەستەییەکانی کۆماری ئیسلامی و پاشەکشە کردن لە وتووێژەکان لەگەڵ ئامریکا و رۆژئاوادا نییە. ئەم راستییە، سەرەڕای هەرا و هوریای تەبلیغاتی، لە راستیدا دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕی هاوسنگی هێز لە کۆمەڵگادا لە نێوان کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ناڕازیدا. ئاڵوگۆڕێک کە دەبێ بناسرێت و بۆ بەهێز کردنی بزوتنەوەی موتالباتی، کەڵکی لێوەربگیرێت. کۆماری ئیسلامی دڵخوازانە و بە مەیلی خۆی، ویست و داواکاریەکانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش ناهێنێتەدی. ئەم رژیمە لە دەورەی دوای تەحریمەکانیشدا داوای سەبر و دان بەخۆدا گرتن و ریازەتی ئابووری لە خەڵک دەکات. بەڵام چونەسەرتر لە مەوقعیەتی ئێستا بۆ کرێکاران و خەڵکی بێبەش و ناڕازی هێندێک پێداویستی گەرەکە کە دەبێ بۆ فەراهەم کردنی، بەشێوەیەکی جیددی دەست بەکاربن.لە ماوەی ساڵی رابردودا شاهیدی گەلێک مانگرتن و خەباتی بەرچاو بەڵام پرژوبڵاوی چینی کرێکار لێرەو لەوێ بووین. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چەندین کارخانەی بەرهەمهێنان و شیرکەتی خزمەتگوزاری لە حاڵی مانگرتن و ناڕەزایەتی و کۆبونەوە و شکڵ و شێوەی تری خەباتدا بوون. بەڵام دەبێ بپرسین دەلیلی چیە کە کارێکی ئەوتۆ نەکراوە؟ نەتەنیا نەیانتوانیوە دەوڵەت و سەرمایەداران بەچۆکدا بێنن، بەڵکو تەنانەت نەیانتوانیوە بارودۆخی بەڕێچونی خۆشیان کەمێک باشتر بکەن. دەڵێی خاوەنانی سەرمایە و دەوڵەتی سەرمایەداری هەستیان بەوە کردووە کە کرێکاران بەم شێوەیە لە خەبات هیچیان لەدەست نایەت، ئەوانیش خاڵی لاوازی بزووتنەوە ناڕەزایەتیەکان دەناسن. ناڕەزایەتیەکان درێژەیان نییە، ئامانجدار نین، خۆڕسکن. دەوڵەت لەسەر قووڵ کرنەوەی ئەم لاوازیانە سەرمایە گوزاری کردووە. لەم روەوەیە کە بەم شێوەیە بێ شەرمانە بۆ داسەپاندنی هەموو نابەسامانیەکان بەسەر ژیانی خەڵکدا، دیسانیش تەبلیغی سەبر و چاوەڕوانی دەکات.بۆچی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش سەرەڕای بوونی فەزای توندی ناڕەزایەتی لە کۆمەڵگادا سەرەڕای هەژاری زۆر و بێبەشیەکان، نەیانتوانیوە لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هێرشی سەرمایەدا، هێندێک ئیمکانات و پێداویستی بۆ دیفاع لە خۆیان بەدەست بێنن؟ بۆچی لەگەڵ گشت ئەو هەزینانەی کە لەم رێگایەدا ئەیدەن، دیسانیش هەر لە هەنگاوی یەکەمدان؟ راستیەکەی ئەوەیە کە پرژوبڵاوی بەشە جۆراوجۆرەکانی بزوتنەوەی کرێکاری گرنگترین هۆکاری بەرەوپێش نەچونیەتی. هەر بەو جۆرەی کە هیچ کرێکارێک بە تەنیایی ناتوانێ لە بەرانبەر خاوەنکاردا دیفاع لە خۆی بکات و بە شێوەی غەریزی دەزانێت کە ئەمە تەنیا لە رێگای هاوکاری و یەکگرتن لەگەڵ باقی هاوکارەکانیەوە دەستەبەر دەبێت، نەبوونی تەشەکولی سەرتاسەریش ئەساسی ترین هۆکاری چەقبەستوویی بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەرییە.بەڵام کرێکاران بۆ گەیشتن بە تەشەکولی سەرتاسەری، دەبێ گەلێک کۆسپ لەسەر رێی خەباتیان لادەن. لەپێش هەموو شتێکدا دەبێ باوەڕ بە هێزی خۆیان بێنن. بەڵام باوەڕ بە هێزی خۆ لە ناوەرۆکی خەباتدا بۆ باشتر کردنی بارودۆخی ژیان بەدەست دێت. لەم روەوە هێنانە گۆڕی داواکاری لە سبەی رۆژی دوای رێكه‌وتنی هەستەییدا، بوار بۆ سازمانیابی کرێکاری لە ئاستی سەرتاسەریدا خۆشتر دەکات.تەرح کردنی ئەو داواکاریانەی کە هەم نیازی حەیاتی کرێکارانن و هەم خاوەنی رەوایەتیەکی کۆمەڵایەتی بەرینن، ئیمکانی سەرکوتگەری لە رژیم بە توندی بەرتەسک دەکەنەوە. ئیتر کاتی ئەوە بەرسەر چووە تا ئەوەیکە بە خەبات و خۆڕاگری بەدەست دێت بسپێری بە لوتف و مەرحەمەتی ئەم یان ئەو باڵی سەرمایە. ئەوەیکە کرێکاران بۆ دەستەبەر بوونی داواکاریەکانیان لە چاوەڕوانی ئێقداماتی دەوڵەتدا بمێننەوە، کۆسپ دانانە لەسەر رێگای خەبات لەدژی سەرمایە و زەمین گیر کردنی خەباتی کرێکاری و جەماوەرییه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-