کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارە دانی لانیکەم ١٠٩ بەندکراو تەنھا لە یەك مانگدا

لەسێدارەدانی لانیکەم ١٠٩ بەندکراو تەنھا لە یەك مانگدا 3

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ١٠٩ بەندکراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە مانگی ڕابردووی زایینیدا، حوکمی سێدارەی 109 بەندکرراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کە پێنج کەسیان لە بەندکراوانی سیاسی بوون، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، حوکمی سێدارەکانیان بەڕێوەچووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران بە ڕێژەی ساڵی ڕابردوو، 10 لە سەد بەرزتر بووەتەوە و ئەگەری هەیە لە مانگی ڕابردووشدا، ئامارەکان زۆرتر ببنەوە.