دوو هاووڵاتیی عێراقی بە ناوەکانی “عەلی نادر ئەلعوبەیدی” و “فازڵ شێخ کەریم” کە پێشتر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی “سیخوڕی” بۆ یەکێک لە وڵاتانی عەرەبیی ناوچەکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج لەسێدارە دراون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جێبەجێکردنی حوکمی ئەم دوو کەسە لە ڕۆژانی کۆتایی شەڕی ٤٠ ڕۆژەی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکادا و بە شێوەیەکی نهێنی ئەنجام دراوە. تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها حکوومەتی عێراق هیچ کاردانەوەیەکی فەرمییان بەرامبەر بە هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو هاووڵاتییە عێراقییە نیشان نەداوە. زانیاریی زیاتر سەبارەت بە پرۆسەی دادگاییکردن، کاتی وردی جێبەجێکردنی حوکمەکە و ئەو وڵاتەی لە تۆمەتی سیخوڕییەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بڵاو نەکراوەتەوە.
