کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارەدان یحەوت بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی حەوت بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 3

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، لە بەردەوامیی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و شەپۆلی جێبەجێکردنی سزاکانی مەرگ، حەوت بەندکراو لە زیندانەکانی شووشتەر، خوڕەمئاوا، ساری و ئەلیگودەرز لەسێدارە دران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی، حوکمی لەسێدارەدانی گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ بە ناویئەمین خدری میرقائید“: کە هاووڵاتییەکی لوڕە، لە زیندانی ناوەندیی شووشتەر جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقەستدەستبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. هاوکات لە زیندانی خوڕەمئاوا دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانیمەهدی شەهریسوەندوعەلیڕەزا بارانیکە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوون، لەسێدارە دران. لە هەمان ڕۆژدا، سێ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانیفیردەوس مێعماری،شاهین سەدروسەعید ئارمەندبە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان لە زیندانی ساری لەسێدارە دران. هەروەها لە زیندانی ئەلیگودەرز، گەنجێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بە ناویکەریم میرزایی  کە پێنج ساڵ لەمەوبەر لە کاتی تێکهەڵچوونێکدا بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر کرابوو، لەسێدارە درا.