لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی ژمارەیەک بەندکراو لە زیندانەکانی مەشهەد، ئیسفەهان، مشکینشار، کرماشان، ماهشەهر، کرمان، ڕەشت و شیراز جێبەجێ کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەسەدوڵڵا بەهرە، ڕەشید قەنبەرزەهی، مەهدی ئازمون، سیاوەش ئەفراشتە، ئەبوزەر نگارستانی، عەباس زارعی، ئیبراهیم مودەت زادە و داریوش کەلکۆ لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لەسێدارە دراون و مەترسی لەسێدارەدانی ژمارەیەکی زۆریتر لە بەندکراوان لە ئارادایە.
