کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لە سێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم

لە سێدارەدانی سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم 1 300x200 1

لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لەسێدارە دراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، رۆژی شەممە 3ی گەلاوێژجەواد میر حەسەنی و ئەمیر عەباس حاتەمیدوو شاروومەندی خەڵکی پارێزگای گۆلستان، لە زیندانی گۆنبەد کاووس لە سێدارە دران. جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو زیندانییە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە دوو دووسیەی جیاوازدا بە تۆمەتیکوشتنی بە ئەنقستدەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەهاسەلمان غۆلامیهاووڵاتی خەلکی شاری ئەردەبێل، ماوەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەرداسەپێندرا و رێککەوتی 29ی پووشپەڕ لە زیندانی ناوەندی ئەردەبێل حوکمەکەی جێبەجێ کراوە.