لە ڕۆژانی ڕابردوودا، 11 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو 11 هاووڵاتییە کە ناسنامەی 8 کەسیان بە ناوەکانی “محەممەد ڕەزایی، عەلی مورادی، عەبدولحەمید ڕیگی، مەهدی کەریمی، یوسف گورجی، ڕەزا محەممەدی، ئاسیە فەرەهمەند و زەینەب زەڕینی” ئاشکرا کراوە، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدارە بە ماددە هۆشبەرەکان” لە زیندانەکانی “ئیسفەهان، بروجرد، زاهدان، عادڵ ئابادی شیراز، گورگان، شیروان و چوبیندەری قەزوین” ئێعدام کراون.
