کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی 10 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی 10 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1

x

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، 10 بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە زیندانی زاهدان دوو بەندکراو بە ناوەکانی “نیعمەتوڵڵا براهوویی” و “عیسا ڕەحمانی” کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کرابوون، لەسێدارە دراون. هەروەها “شیرمحەممەد شاهوزهی”ش لە هەمان زیندان حوکمەکەی بەسەردا جێبەجێ کراوە. لە زیندانی زابول، دوو بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی “حسێن یوسف‌زهی” و “هومایون نورزهی”، کە یەکێکیان شارومەندی ئەفغانستانە  لەسێدارە دراون. بەپێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی زیندانی هەتاهەتایی “حسێن یوسف‌زهی” بە شێوەیەکی ناڕوون بۆ لەسێدارەدان گۆڕدراوە. هەروەها لە زیندانی عادڵ ئابادی شیراز، دوو شارومەندی دیکەی ئەفغانستانی بە ناوەکانی “میروەیس خەلیل ‌زادی” و “ئیبراهیم ئەحمەدشاهی” لەسێدارە دراون و هەروەها لە زیندانی شیروانی، “فەرەیدون وارستە” و “نەسروڵڵا خودادادی” بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەسێدارە دراون. شایانی باسە کە “عەلی ئەسغەر ئەمینی‌پور” لە زیندانی بیرجەند بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەی حوکمەکەی جێبەجێ کراوە.