لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان“، لە زیندانەکانی ڕژیم لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانی “عەبدولقادر ڕەسوولی، ئەمیر عەباس شکەری، سامان ئیبراهیمی و عەلی شەهبازی“، لە زیندانەکانی “ناوەندی کرماشان، ناوەندی ڕەشت و مەهاباد” ئێعدام کراون. شایانی باسە کە لە ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم 2 هەزار 488 هاووڵاتی بە تۆمەتە جۆراوجۆرەکان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا لەسێدارە دراون و بە سەدان کەسی دیکەش مەترسی ئێعدام کرانیان لە سەرە.
