کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیل

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی

ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەک کە پێشووتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتیهاوکای لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسرائیلدەستبەسەرکرابوو، لەسێدارە داوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناویغوڵام ڕەزا خانی شەکەر ئابکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە وڵاتی تورکیادا نیشتەجێ بووە، پاش سەفەرێک بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە ئێران کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها ژنێکیش کە لەگەڵیا بۆ هەرێمی کوردستان سەفەری کردووە، سیخۆڕی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بووە.