کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی

ڕۆژی ڕابردوو، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە درا.

ئەو هاووڵاتییە بە ناویئاروین خەیرخاهانتەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شارستانی شاهروود، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەو ەبە تۆمەتیموحاربەحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو و لە ئەنجامدا ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە زیندانی ناوەندی شارستانی شاهرود لەسێدارە دراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە و لە ژێر گوشاری توندی ناوەندە ئەمنیەکاندان.