لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو سێ بەندکراوە بە ناوەکانی “پەیمان عەزیمی، مێهران موئمنی، ئەیوب موحبی“، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانەکانی “دەستگردی ئیسفەهان و نورئاباد” ئێعدام کراون. شایانی باسە کە ساڵی ڕابردوو، لانیکەم یەک هەزار و 922 هاووڵاتی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەسێدارە دراون و چەند هەزار بەندکراوی دیکەش حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
