لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ڕەسوول ڕەسوولی، شۆڕش سەتارزادە و دانیاڵ نەفەر” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان“، لە زیندانەکانی “قزڵحەساری کەرەج، ناوەندی سنە و عادڵ ئابادی شیراز” ئێعدام کراون.
