کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی لە زیندانەکانی مەشهەد و خۆڕەم ئاوا

لەسێدارەدانی دوو هاووڵاتی لە زیندانەکانی مەشهەد و خۆڕەم ئاوا 2

لە رۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە زیندانەکانی مەشهەد و خۆڕەم ئاوا لە سێدارە دران.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، رێککەوتی 2ی خەرمانان هاووڵاتییەک بە ناویموسەیێب  لە زیندانی ناوەندی شاری مەشهەد لە سێدارە درا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناویمستەفا وسوقی، کە ماوەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، رۆژی چوارشممە 4ی خەرمانان حوکمەکەی لە زیندانی خۆرەم ئاوا جێبەجێ کرا