کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە

 

بەیانی دووشەممە 12ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی و لە دەستبەسەرکراوانی کاتی هێرشی 40 ڕۆژەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دران.

ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ئومید بێهزاد و پوریا سەفەوەت” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ دەمودەزگا ئەمنیەکانی ئیسرائیل” حوکمی سێدارە بەسەریاندا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەو دوو بەندکراوە بە شێوەیەکی نەهێنی بەڕێوەچووە و تا لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.