کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 4

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، دوو بەندکراوی دیکەی سیاسی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە دراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاووڵاتییەک بە ناویعارف خوشکاربەندکراوی سیاسی خەڵکی شاری تاران و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادی، کە بە تۆمەتیموحاربە، هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و کوشتنی ئەندامێکی بەسیجی ڕژیم، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی چوارشەممە 24ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، حوکمی سێدارەکەی بەڕێوەچووە. هەروەها بەندکراوێکی سیاسی دیکە بە ناویمحەممەد ئەمینی دەهاقانیکە ڕێکەوتی 19ی بەفرانباری 1405ی هەتاوی لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتیئاگردانی مزگەوت و شوێنە گشتییەکان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی ڕابردوو حوکمەکەی جێبەجێ کراوە.