کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 2

بەپێی دوایین ڕاپوورتەکان، دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ناوەندی زاهدان و ئیسفەهان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە دران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەیانی شەممە ٥ی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای ئیسفەهان بە ناویعرفان کیانیکە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی ناڕەوایموحاربەحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی دەستگردی ئەو پارێزگایە ئێعدام کراوە. لە هەمان کاتدا بەندکراوێکی دیکە بە ناویعامر ڕامشخەڵکی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، کە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە برینداری دەستبەسەرکرابوو و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتیچالاکی چەکداری دژ بە ڕژیموپەیوەندی لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی گوڵان لە سێدارە دراوە.