بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون.
بەپێی دوایی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو بەندکراوە بە ناوەکانی “مەعسووم شاهی و حامد وەلیدی” بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات لە ڕێگەی بەشداری لە گروپە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” و “خەباتی چەکداری دژ بە ڕژیم“، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ئەو دوو بەندکراوە تا کاتی لە سێدارەدانیان لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و هەروەها لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدا بوون.
