ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌مه، قوتابی ئه‌شكه‌نجه‌دراوی خه‌ڵكی دێولان به‌ناوی “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” پاش چه‌ند مانگ به‌سته‌ری بوون له نه‌خۆشخانه له كۆما هاته ده‌ره‌وه و ده‌ستی به نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هه‌ستی حسێن په‌ناهی” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری دێولان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا و كاتێك به سرویسی مه‌دره‌سه ده‌گه‌ڕایه‌وه گوندی “قڕۆچای” هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ جارێكی دیكه هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان دا به‌ڵام لهماشین كه‌وته خواره‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ له كۆما دابوو تاكوو ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆما هاته ده‌ره‌وه و ئێستا باری ته‌ندرووستی جێگیره و ده‌ستی به نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌رز كردۆته‌وه.