کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی ١٠ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی ١٠ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٠ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌وه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان“، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی  ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “حسێن شیرزادی موقه‌ده‌م، جه‌عفه‌ر هدایه‌تی و ئارین جۆكار و ئه‌رسه‌لان عه‌ره‌ب“، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌ زیندانه‌كانی “مه‌لایر، ئه‌لیگوده‌رز، گه‌ناباد و دزفوول” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها ٦ هاووڵاتی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “مه‌حموود فه‌ره‌همه‌ند، ڕه‌سوول شاهی، فه‌رهاد هوه‌له‌د به‌یگی، محه‌ممه‌د ڕه‌زا موقه‌ده‌م، شیرزاد فه‌رهه‌نگی و كامبیز دیربازیان” به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان” له‌ زیندانه‌كانی “زه‌نجان، قه‌زوین، قوچان و ئێسفه‌راین“، له‌ سێداره‌ دراون.