کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌ سێداره‌دانی دوو كه‌س له‌ زیندانی سنه‌

له‌ سێداره‌دانی دوو كه‌س له‌ زیندانی سنه‌ 2

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گەلاوێژ، سزای سێدارەی دوو كه‌س بە ناوەکانی “هیوا ئەحمەدی و پەیام یەزدانی” خەڵکی سەوڵاوا لە زیندانی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هیوا ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “بێساران” و “پەیام یەزدانی” خەڵکی گوندی “کەکلیک ئاوا“ی سەر بە شاری سەوڵاوا، پێنج ساڵ لەمەو پێش لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی جێبەجێ كردنی سزاكه‌یان بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گوازرابوونه‌وه‌.