به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌رێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “حسێن حسێن پور” كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌ران پێكرابوو، بینایی چاوێكی له‌ده‌ست داوه.
“حسێن حسێن پور” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی شاری مهاباده و له كاتی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌وه شاره دژبه كۆماری ئیسلامی به فیشه‌كی ساچمه‌یی سه‌ركوتگه‌ران پێكرا و به‌سه‌ختی بریندار بوو و وێڕای هه‌وڵی پزیشكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانی چاوی، بینایی له‌ده‌ستداوه و تئێستا خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت.