کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

له‌ په‌راوێزی ده‌ستدرێژیه‌كی نیزامی و دواهاته‌كانی

سی ساڵ لهمهوبهر لهڕێكهوتی ٢ی ئووتی ١٩٩٠ی زایینی، بهرابهر لهگهڵ ١١ی گهلاوێژی ١٣٦٩ی ههتاوی، سهدام حسێن، دیكتاتۆری عێراق، فهرمانی هێرشی بۆسهر وڵاتی كۆوهیت دهكرد. بههۆی لهسهرتر بوونی توانای نیزامیی عێراق، زۆر سهیر نهبوو كههێزهكانی عێراق توانییان لهماوهی دوو شهو و ڕۆژدا، كۆوهیت بخهنهژێر كۆنتڕۆڵی خۆیانهوه‌. له٢٧ی مانگی ئووتدا، كۆوهیت بهڕهسمی وهك بهشێك لهخاكی عێراق، پهیوهستی ئهم وڵاتهكرا. ڕهنگبێ بهزۆر هۆكار، ئهوكات بهخهیاڵی سهدامیش دا نههاتبایهكهبووشی باوك، سهرۆك كۆماری ئهمریكا، گهورهترین هێزی نیزامی لهوڵام بهداگیركردنی كۆوهیت كۆدهكاتهوهو ڕێك ٦ مانگ دواتر ئهرتهشی عێراق ناچار بهڕۆیشتنهدهرهوهلهكۆوهیت دهكات.

ئهوهیكهسهدامی بهرهو داگیركردنی كۆوهیت برد، لهڕاستیدا وڵامدانهوهبهدواهاتهكانی سهرچاوهگرتوو لهشهڕی كۆنهپهرستانهی ههشت ساڵهی ئێران و عێراق بوو كهبههۆیهوهسهدان ههزار كهس لهمهیدانی شهڕدا بوون به‌‌ قوربانی و سهدان ههزار كهسیش كهم ئهندام بوون و ئابووریی ههر دووك وڵاتهكهی وێران كرد. ئهگهر كۆتایی شهڕی ٨ ساڵهلهئێران هاوكات بوو لهگهڵ خوێناویترین دهیهی سهركوت و ئێعدام و بههێز بوونی دهسهڵاتی ڕژیم و دهستپێكی سیاسهتی هاوسارپساوی نێئۆلیبڕالیی بهناو سهردهمیئاوهدان كردنهوه‌”، بههیدایهت و ڕێبهریی ڕهفسهنجانی، لهعێراقیش شهڕی ٨ ساڵه، بێجگهلهخهساری گیانی، ئهم وڵاتهی تووشی داڕمانی ئابووری كرد. پاش ئهو شهڕه، عێراق لهگهڵ ٨٠ ملیارد دۆلار قهرز، ئابووریی زهوینگیركراو، هاتنهخوارهوهی بهرچاوی بهرههمهێنانی نهوت و ئهرتهشێكی چهند سهد ههزار كهسیی لهبوار دهروونیهوهئاڵۆز، ڕووبهڕوو بوو. ههمووی ئهوانهبوو بههۆی ئهوهیكهلهمانگهكانی سهرهتای ساڵی نوێی زایینیدا، سهدام دهست بكات بهلێدانی تۆمهتی جۆراوجۆر دژبهكۆوهیت و لهوانهئیدیعای دهسهڵاتداریهتیی مێژوویی بهسهر وڵاتی كۆوهیت دا كرد. ئهو دهسهڵاتهی كهسهدام باسی لێدهكرد دهگهڕاوهبۆ سهردهمێك كهتهنانهت وڵاتێك بهناوی عێراق بوونی نهبوو. ههوڵی دهوڵهتانی میسر و عهرهبستان بۆ نێوبژی كردن، ئاكامێكی نهبوو. بهدهر له ئیدیعا ئهرزیهكانی عێراق كهلهلایهن هیچ وڵاتێكهوهبهڕهسمی نهدهناسرا، بێ گومان، گرینگترین هۆكاری ئهو شهڕ فرۆشیهی دهوڵهتی عێراق، ڕێكرانهوهی بۆ كهنداوی فارس بوو. ئهگهر ههناردنی ئینقلابی ئیسلامی و بهتایبهت پهرهپێدانی شیعه،فاكتێكی گرینگ بوو لهستراتێژ و تهبلیغاتی خومهینی دا، ڕێكرانهوهبهرهوكهنداویش بۆ سهدام حسێن به‌‌ئامانجی بوون بههێزێكی گرینگ لهناوچهكه، یهكجار حهیاتی بوو. بهڵام ئهم ستراتێژیهبههۆی بوونی سنوورێكی ٢٢ كیلۆمیتری لهگهڵ كهنداو، ناتهبا بوو. بێ گومان یهكێك لههۆكارهكانی شهڕی ٨ ساڵهو كۆنهپهرستانهی نێوان ڕژیمی سهدام و كۆماری ئیسلامی، لانیكهم لهلایهن سهدامهوه، هیوای دهستڕاگهیشتنی بهكهنداو بوو. ههربۆیهداگیركردنی كۆوهیت دهیتوانی ئهم ستراتێژیهبێنێتهدی. سهرهڕای ئهوهیكهكۆوهیت لهماوهی شهڕی ٨ ساڵهدا یارمهتیی ماڵیی دابوو بهعێراق  و ئامادهش بوو بهشێك لهخهسارهماڵیهكانی شهڕ بهعێراق بدات ، بهڵام خواستهكانی سهدام زۆر لهوانهلهسهرتر بوو و بهشوێن گهلێك ئامانجی بهرزهفڕانهی دیكهوه بوو.

چهند كاتژمێر پاش دهستدرێژیی عێراق، شۆرای ئهمنییهتی ڕێكخراوی نهتهوهیهكگرتووهكان بهدهنگی گشت ئهندامانی دایمی و كاتیهوه، بڕیارنامهیهكی پهسند كرد كهتێیدا داگیركردنی كۆوهیتیهكجار جێگای نیگهرانیوهسف كرابوو و داوا لهدهوڵهتی عێراق كرابوو كههێزهنیزامیهكانی خۆی دهستبهجێ لهكۆوهیت بهرێتهدهرێ و لهگهڵ دهوڵهتی كۆوهیت دهست بكا بهوتووێژ. ڕوو وهرگێڕانی سهدام لهم بڕیارنامهیه، بوو بههۆی ئهوهیكهچوار ڕۆژ دواتر دووههمین بڕیارنامهلهسهر بنهمای تهحریمی بهرینی عێراق پهسند بكرێ. ئهم بڕیارنامهیهدهستی شۆرای ئهمنییهتی ئاواڵهدهكرد تا لهڕێگهی ناردنی كهشتیی جهنگی و گهمارۆی دهریایی، لههاتووچۆی ههموو جۆر كاڵایهك بێجگهلهخواردهمهنی و دهرمان ڕێگری بكات. ئهم بڕیارنامهیهش لهسهر ڕهزامهندیی گشت ئهندامانی دایمی و غهیرهدایمی و بهدهنگی سپیی كوبا و یهمهن پهسند كرا. لهو ماوهیهدا ماشێنی جهنگیی ئهمریكا بهههموو توانایهوهخۆی بۆ حزوور لهناوچهكهئامادهكرد. لهژانویهی ١٩٩١، واتهچوار مانگ پاش داگیركردنی كۆوهیت لهلایهن ئهرتهشی عێراقهوه، نزیك بهیهك ملیۆن هێزی نیزامی لهسی و پێنج وڵاتهوهلهكهنداوی فارس جێگیر كران كه٥٧ ههزار كهسیان، لهسهربازانی ئهرتهشی ئهمریكا پێكهاتبوون. له١٧ی ژانویهبهرابهر لهگهڵ ٢٢ی بهفرانباری ١٣٦٩ی ههتاوی، ئۆپراسیۆنیتۆفانی سهحرابه١٨ ههزار فڕۆكهی جهنگیهوه، واتهگهرورهترین هێرشی ئاسمانیی نیوهی دووههمی سهدهی بیستهم، دهستیپێكرد. هێزهنیزامیهكانی ئهمریكا و هاوپهیمانانی نزیك بهیهك مانگ هێزهنیزامیهكانی سهدام، ناوچهستراتێژیكهگرینگهكان و سهنعهت و ژێرخانهكانی عێراقیان بۆمباران كرد. ٦ حهفتهپاش دهستپێكی شهڕ، هێزهكانی ئهمریكا ڕۆیشتنهكۆوهیت و بهمجۆرهشهڕی یهكهمی كهنداو له٢٨ی فێوریهی ١٩٩١دا كۆتایی پێهات. كۆتایی شهڕ بهمانای لاوازبوونی بهتهواو مانای عێراق و حزووری نیزامیی بهرینی ئهمریكا لهكهنداو بوو. دهستپێكی شهڕی دووههمی كهنداو له٢٩ی ڕهشهممهی ساڵی ١٣٨١ی ههتاویدا، درێژهی شهڕی یهكهم لهباردوۆخی گۆڕاو، ڕووخانی ڕژیمی سهدام و دهستپێكی قۆناغێكی نوێ لهعێراق بوو كه دواتربوو بهمهیدانی شهڕی نیابهتیی ئیمپریالیسمی ئهمریكا و كۆماری ئیسلامی و بوو بهمهیدانی سهرههڵدانی دواكهوتووترین ڕهوتهكۆنهپهرستهئیسلامیهكان. ئهزموونی ئهو سی ساڵه بۆ خهڵكی عێراق و ناوچهكه ههم ئهزموونێكی خوێناوی بوو و ههم ئهزموونێكی بهنرخ. لهئێستادا كهئێران لهبهردهم گۆڕانكاریهكی مهزن دایه، نابێ لهبیرمان بچێتهوهكهههموو جۆر خۆشباوهڕیهك بهیارمهتیی هێزهئیمپریالیستهكان بۆ ڕزگاربوون لهكۆماری ئیسلامی، دهبێتهئهو دیارییهی كهلهماوهی سێ دهیهی ڕابردوودا بهنهسیبی خهڵكی عێراق بووه‌. پێویستههۆمێدوار بین كهبزووتنهوهی ناڕهزایهتیی ئێستای عێراق، دهستپێكی قۆناغێك بێ كهبهحزووری هێزهئیمپریالیستهكان، بهشهڕ و كێشمهكێشی نیابهتیی هێزهكۆنهپهرستهكانی ناوچهكهو بهدهسهڵاتی حیزبهناسیۆنالیستهكان، كۆتایی بێنێ.

بابەتی پەیوەندیدار

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەمووهێزەوەدژبەشەرئەنگێزان؛پێویستیئاپارتایدییەهوودیوئاپارتایدیشیعەبەشەڕڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-

سێبەری شەڕێکی ماڵوێرانکەر باڵی بەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کێشاوە

-

بەهائیەکانی ئێران لە ساڵی ١٤٠٢دا لەگەڵ تووندترین گوشار و ئەزیەت و ئازار بەرەوڕوو بوون

-