پاش ئه‌وه‌یكه ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان هه‌واڵی “لێبۆردن” و كه‌م كردنه‌وه‌ی سزای ٣ هه‌زار و ٧١٢ مه‌حكووم كراوی له‌وانه ژماره‌یه‌ك له “تۆمه‌تبارانی ئه‌منیه‌تی“ی پشت ڕاست كرده‌وه، فه‌رزانه زیلایی، پارێزه‌ری كرێكارانی هه‌فت ته‌په، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردان، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مه‌حكوومیه‌تی ٥ ساڵه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ی ته‌ئید كرد. كه‌مپه‌ینی “دیفاع له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی هه‌فت ته‌په‌ش ڕایگه‌یاند كه ئیسماعیل به‌خشی، عه‌لی نه‌جاتی، محه‌ممه‌د خه‌نیفه‌ر، مه‌رزیه ئه‌میری، عاتفه ره‌نگریز، نێدا ناجی، له‌یلا حسێن زاده و سۆهه‌یل ئاقازاده، ناویان له‌ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه دایه. به‌ڵام سپیده قۆلیان، له داكۆكیكارانی په‌یگیری بزووه‌تنه‌وه‌ی كرێكاری كه به تاوانی پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌فت ته‌په به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه و له ئێستادا به وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له دره‌وه‌ی زیندانه، حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه.
دادگایی كردنی كرێكارانی هه‌فت ته‌په و ژماره‌یه‌ك له داكۆكیكارانی به‌گڕوتینی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، یه‌كێك مشت و مڕههڵگرترین پهروهندهكانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بوو. دادگای دژه شۆڕشی كۆماری ئیسلامی له نیوه‌ی دووهه‌می خه‌رمانانی ١٣٩٨دا، ئسماعیل به‌خشی نوێنه‌ری كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ی به ٦ ساڵ زیندان و سپیده قۆلیان و چوار كه‌سی دیكه‌ی، كه له جه‌ره‌یانی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی هه‌فت ته‌په دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به ١٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردبوو. ئه‌وكات سه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌نیازبوون به ده‌ركردنی ئه‌و حوكمه قورس و دژه مرۆییانه، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ئازادیخوازیی ئێران بترسێنن. به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ئێران نه ته‌نیا نه‌ترسا، به‌ڵكوو خۆڕاگری ئه‌م ئازیزانه له ناو زیندان و ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فه‌رت و تووڕه‌یی گشتی به نیسبه‌ت حوكمه‌كانیان، ڕژیمی تۆقاند. په‌روه‌نده‌ی هه‌فت ته‌په بۆ ده‌زگای قه‌زایی بوو به گێره و كێشه‌یه‌كی گه‌وره. له‌ژێر گوشاری ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و بیروڕای گشتیدا، وه‌زیری كاری ڕژیم له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی، حوكمی ده‌ركراو دژبه كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌ی “شۆك ساز” پێناسه‌كرد. هاوكات گرووپێك له ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و وه‌زیرانی پێشووش بۆ فریودانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك، ورده ئاماژه‌یه‌كیان به نه‌بوونی دادپرسیی عادڵانه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی سزای قورس به‌سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، خوێندكاری و مه‌ده‌نی كرد و ڕایانگه‌یاند كه” حوكمه‌كانی ئه‌م دوایانه بووه‌ته هۆی لكه‌دار بوونی بیروڕای گشتی و هه‌ر بۆیه ده‌زگای قه‌زایی پێویسته باروودۆخێكی گونجاو بۆ پێڕاگه‌یشتن و پێداچوونه‌وه بخوڵقێنێت” تا وێڕای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافی لهبهرچاونهگیراوی ئه‌م هاووڵاتیانه، ویژدانی گشتی به عادڵانه بوونی ده‌زگای قه‌زایی شایه‌دی بدات“.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه و گێرهوكێشهیهك كه سه‌رانی ڕژیم تێیدا گرفتار بوون، دادگای پێداچوونهنهوهی دژه شۆڕشی كۆماری ئیسلامی له نیوه‌ی دووهه‌می مانگی سه‌رماوه‌ز له ئۆستانی تاران، حوكمی بۆ ٧ كه‌س له تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شیركه‌تی سه‌نعه‌تیی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په و دوو كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانی كرێكار ده‌ركرد و ئه‌وانی سه‌رجه‌م به ٤٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرد. به پێی حوكمی ده‌ركراو له لایه‌ن ئه‌م بێدادگایهوه، ئیسماعیل به‌خشی و محه‌ممه‌د خهیفهر له كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، سپیده قۆلیان له داكۆكیكاران و هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، ئه‌میرحسێن محه‌ممه‌دی فه‌رد سه‌رنووسه‌ری نهشریهی گام، ساناز ئێلاهیاری، عه‌سه‌ل محه‌ممه‌دی و ئه‌میر ئه‌میر قولی له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌م نهشریهیه و هه‌روه‌ها عاتفه ره‌نگریز و مه‌رزیه ئه‌میری، دوو كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، هه‌ركامیان به ٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
بێدادگای دژه شۆڕشی كۆماری ئیسلامی، له باروودۆخێكدا ئه‌م حوكمه قورسانه‌ی دژبه هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و داكۆكیكارانیان ده‌ركرد كه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ئازادیخوازی له ئێران، ئاخێزی سه‌رتاسه‌ری و شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ته‌جروبه كردبوو و ڕژیمی شڵهژاندبوو. له حاڵێكدا كه جه‌نایه‌ت و سه‌ركوتی خوێناوی دژبه جه‌ماوره‌ی هه‌ژار و بێبه‌ش كهوتبووهڕێ و كوشتی پتر له هه‌زار كه‌س له خه‌باتكارانی به‌گڕوتین و برینداركردنی سه‌دان كه‌سی دیكه و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پتر له ٧ هه‌زار كه‌س له‌و خه‌باتكارانه نه‌یتوانی كۆمه‌ڵگا بترسێنێ، ڕژیم به ده‌ركردنی حوكمی قورس دژبه كرێكارانی هه‌فت ته‌په و ده‌سبه‌سه‌ركراوانی ڕۆژی جیهانیی كرێكار، به ته‌مابوو بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری چاوترسێن كات و نیشانی دا كه متمانه‌به‌خۆیی له‌ده‌ست نه‌داوه. به‌ڵام پاش ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، درێژه‌ی خه‌باتی كرێكاران، خه‌باتی شكۆداری بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ١٦ی سه‌رماوه‌ز، ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ریی دژبه به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه ئۆكراینیه‌كه و درۆنانه‌وه‌ی سه‌رانی ڕژیم له‌مباره‌وه، شكستی سه‌رشۆڕانه له نومایشی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی یازده‌هه‌م و داماوی و بێ توانایی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانی كۆرۆنا و درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری له جه‌رگه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌دا، دیسان هاوسه‌نگیی هێزی به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و جه‌ماوه‌ری گۆڕیوه.
له‌م باروودۆخه‌دا بێ گومان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی زیندانیی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی هه‌فت ته‌په و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، ده‌ستكه‌وتی خه‌باتی كرێكاران و هه‌موو مرۆڤێكی ئازاده‌یه و به‌رهه‌می هاوسه‌نگیی هێزی ئێستایه. ره‌ئیسی و خامنه‌یی جه‌للاد، سه‌ره‌نجام له ژێر گوشاری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه له ئێران ناچار بوون ئه‌م حوكمه دژه مرۆییانه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه. پێویسته هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م حوكمانه له‌و ئازیزانه و له كه‌س و كاریان و له بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ئازادیخوازی، پیرۆزبایی بكه‌ین. به‌ڵام نابێ له‌بیریشمان بچێته‌وه كه هه‌ر ئێستا سه‌دان كه‌سی دیكه له ژنان و پیاوانی ئازاده، سه‌دان كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی موعه‌لیمان، چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنان، چالاكانی ژینگه پارێز و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له زیندانه‌كانی ڕژیم دان و حوكمی قورسیان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه و ته‌نانه‌ت مه‌ترسیی ئێعدامیشیان له‌سه‌ره.
له ڕوانگه‌ی كرێكارانی كۆمۆنیسته‌وه، هیچ مرۆڤێك نابێ به تاوانی خه‌بات له‌پێناو گه‌یشتن به مافه‌كانی خۆی، به تاوانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه فه‌لاكه‌ت و زوڵم، به تاوانی هه‌بوونی بیروبۆچوونی جیاواز و ئه‌نجام دانی چالاكیی سیاسی، ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی بكرێت. ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت كه‌سانێك زیندانی بكرێن، ئه‌وه هۆكار و بڕیارده‌ران و خوڵقێنه‌رانی باروودۆخی ئێستان كه ده‌بێ بكه‌ونه زیندانه‌وه، واته خامنه‌یی و ڕووحانی و ڕه‌ئیسی و باقیی سه‌رانی كۆماری ئیسلامین. واته ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ڕۆڵه‌كانی خه‌ڵك ده‌كووژن و له گۆڕه بێ ناو و نیشانهكانییان ده‌هاوێن. واته ئه‌وانه‌ن كه سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگایان به‌تاڵان بردووه و باری گرانی ڕه‌نج و میحنه‌ت و بێبه‌شی و بێ مافییان به‌سه‌ر خه‌ڵك دا سه‌پاندووه. پێویسته له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی كرێكارانی هه‌فت ته‌په‌وه هه‌تا ئازادیی گشت به‌ندكراوانی سیاسی، خه‌بات و تێكۆشان درێژه پێبده‌ین. پێویسته له ڕێگه‌ی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری سته‌ملێكراو، بارگه و بنه‌ی ڕژیمی ئایین و سه‌رمایه‌ی كۆماری ئیسلامی، واته ده‌سه‌ڵاتی تیرۆر و زیندان و ئه‌شكه‌نجه تێكهوهپێچرێت و له دواڕۆژی سه‌ركه‌وتندا، ئازادیه بێ شه‌رت و مه‌رجه سیاسیه‌كان وه‌ك به‌شێك له جاڕنامه‌ی شۆڕش، به هێزی ڕاپه‌ڕیو له سه‌رتاسه‌ری وڵات ڕاگه‌یه‌ندرێ و به‌كرده‌وه ده‌ربێت.