به پێی ڕاپۆرته‌كان له شاره‌كانی كابۆل و هه‌رات و چه‌ند شوێنی دیكه له ئه‌فغانستان، ژنانی بوێر و ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی ئه‌م وڵاته، له‌ژێر تیخی كۆنه‌په‌رستانی چه‌كداری تاڵه‌باندا هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری به‌ڕه‌سمی ناسینی مافه سهرهتاییهكانیانن. ئه‌وه‌یكه هه‌ر له ڕۆژانی سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵه‌بانه‌وه ده‌بیندرێ، ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ژنانی ئه‌فغانستانیش بوونه‌ته به‌شێكی جیانه‌كراوه له بزووتنه‌وه‌ی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌مڕۆ شایه‌دی ئه‌وه‌ین كه له كۆبانییه‌وه هه‌تا كابۆل ژنان له ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات دژبه بناژۆخوازانی ئیسلامی و هه‌موو ئه‌و كۆنهپهرستانهن كه حاشا له به‌رابه‌ریی ژن و پیاو، ئازادی و كه‌رامه‌تی ئینسانی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن و گشت مافه‌كانی ژنان پێشێل ده‌كه‌ن.
ژنان له كوردستان، لۆبنان، ئێران، ئه‌فغانستان و توركییه ڕۆڵی سه‌ره‌كیی له خه‌بات دژبه داعش، تاڵه‌بان، حیزبوڵڵا، كۆماری ئیسلامی و حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان له توركییه ده‌بینن.
ئه‌وه‌یكه له نێوان داعشی شیعه و سوننی، تاڵه‌بان و هه‌موو بناژۆخوازانی ئیسلامی‌دا هاوبه‌شه، به‌ر له هه‌موو شتێك دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ژن و ئاپارتایدی جنسییه‌تییه. ئه‌وان له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا، ژنان ناچار به گه‌ڕانه‌وه بۆ سووچی ماڵه‌كان و منداڵداری و ماڵداری ده‌كه‌ن.
له هه‌نگاوی دووهه‌مدا له‌گه‌ڵ سه‌قامگیر بوونی حكوومه‌ته ئیسلامییه‌كان، به‌ربه‌سته‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك به‌سه‌ر ژناندا ده‌سه‌پێن. ژنان له كار و خونێدن بێبه‌ری ده‌كرێن، به‌قه‌د نیوه‌ی پیاوان مافیان ده‌بێت، له مافی ته‌ڵاق و ئاگالێبوون له منداڵ بێبه‌ری ده‌كرێن، مافی سه‌فه‌ر و هێندێك جار چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵیان لێ زه‌وت ده‌كرێت، ناچار به پۆشینی جلی ئیسلامی ده‌كرێن، ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری بۆ كچان ده‌بێته یه‌ك ڕه‌قه‌می و كچانی منداڵی ٩ ساڵ ته‌مه‌ن ناچار به هاوسه‌رگیری ده‌كرێن و دووگیان بوون له نێوان كچانی ١٤ و ١٥ ساڵ ته‌مه‌ندا ده‌بێته بابه‌تێكی ئاسایی. ژنان له به‌شداری كردن له چالاكیی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێبه‌ری ده‌كرێن، له بواره‌كانی مۆسیقا و سینه‌مادا ده‌خرێنه لاوه، چالاكیی ئه‌ده‌بی، زانسیتی، فێركاریی باڵا، لێیان قه‌ده‌غه ده‌كرێت و یان بۆیان یه‌كجار دژوار ده‌بێته‌وه.
توندوتیژی دژبه ژنان له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا په‌ره‌ی پێده‌درێ و له خه‌لافه‌تی ئیسلامیی داعشدا ژنان ده‌كرێنه كۆیله و له بازاڕه‌كانی كۆیله‌فرۆشیدا ده‌فرۆشرێن و ده‌ستدرێژیی فیزیكی و سێكسی دژبه ژنان ره‌واج ده‌درێ، چه‌ند هاوسه‌ری و فرۆشی كچانی كه‌م ته‌مه‌ن به‌هۆی هه‌ژاری و یان دواكه‌وتوویی كلتووری ده‌بێته نۆرمێكی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامیی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و تاڵه‌بان.
وه‌رزش، دووچه‌رخه‌سواری، شادی و خۆشیی ئاسایی و ڕۆژانه‌ی ژنان قه‌ده‌غه ده‌كرێت و بێجگه‌له هه‌ڵاواردن و توندوتیژیی ده‌وڵه‌تی، نه‌خۆشانی سێكسی و كه‌سانێك كه نه‌خۆشیی منداڵ ئازاری و ژن ئازارییان هه‌یه، باروودۆخی ژنان دژوارتر ده‌كه‌نه‌وه.
به‌خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ له خه‌لافه‌تی ئیسلامیی ناو بیابانه‌كانی عه‌ره‌بستان دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه. ژنان له به‌شێكی به‌رین له جیهاندا له مافی ئینسانی و یه‌كسان به‌هره‌مه‌ندن و چه‌ند ملیارد ژن له بازاری كار و له بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و كلتووریدا به‌شدارن و بێگومان چه‌رخی سووڕانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤ به بێ كار و ڕۆڵی به‌رچاوی ژنان، له كار ده‌كه‌وێت.
ژنان له هه‌موو بواره‌كانی چالاكیی مرۆڤدا به‌شێوه‌ی به‌رچاو و چاره‌نووس ساز به‌شدارن و بناژۆخوازانی ئیسلامی به لێدانی شهلـلاق و پژاندنی ئه‌سید به سه‌ر و ڕوخساری ژنان ناتوانن ژنان بۆ ١٤ سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر بگه‌ڕێننه‌وه.
ژنان له كۆبانی و له هه‌موو كوردستان، ژنان له كابۆل و ئیستانبۆل، ژنان له تاران و به‌یروت و له هه‌موو بوارێكی مه‌ده‌نی، كلتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ته‌نانه‌ت نیزامی له به‌رامبه‌ر كۆنه‌په‌رستی و به‌ربه‌رییه‌تی مه‌زهه‌بیدا ڕاوه‌ستاون و ڕێگری له خه‌باتی ژنان له‌پێناو گه‌یشتنیان به مافی یه‌كسان و زه‌وت كردنی ده‌ستكه‌وته‌كانیان كه حاسڵی پتر له یه‌ك سه‌ده خه‌بات و گیانفیداییه، نه مومكینه و نه كرده‌وه‌یی.
ژنان پتر له هه‌ر گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیكه به‌ئه‌زموون له‌وه گه‌یشتوون كه ژیان له‌ژێر یاسای داعشی سوننی و شیعه‌ی تاڵه‌بان و كۆماری ئیسلامی‌دا، چ جهحهنهمێكه بۆیان و هه‌ر به‌م ده‌لیله ژنان له زومره‌ی جیددیترین و كاریگه‌رترین دوژمنانی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌زهه‌بین.
ئه‌گه‌ر ئازادیی ژن پێوه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌شداریی چالاك و كاریگه‌ری ژنان له هه‌ر ڕێكخراوێكی سیاسی و ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا سه‌لمێنه‌ری سڵامه‌ت و به‌رحه‌ق و پێشڕه‌وبوونی ئه‌م ناوه‌نده سیاسی و كۆمهڵایهتییهشه. ژنانی كوردستان كۆڵه‌كه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازی و عه‌داڵه‌تخوازیی خه‌ڵكی كورستانن و هۆكاری سه‌ره‌كیی شكست و ناكامیی كۆنه‌په‌رستی و دیكتاتۆری مه‌زهه‌بین.
به‌شداریی هه‌رچی به‌رینتری ژنان له خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، مژده‌ی ڕۆژێكه كه مه‌زهه‌ب له حكوومه‌ت جیا كرابێته‌وه، به‌رابه‌ریی واقعیی و كرده‌وه‌یی ژنان و پیاوان له هه‌موو بواره‌كانی بنه‌ماڵه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا زه‌مانه‌ت كرابێت و ده‌ستی شه‌رع و مه‌زهه‌ب كورت كرابێته‌وه و سته‌م دژبه ژنان كۆتایی پێهاتبێ. خرۆشی ژنان له كابۆل و چه‌ند شاری دیكه له سبه‌ینێی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵه‌باندا، له خه‌بات دژبه كۆماری ئیسلامی و هه‌موو وه‌لایه‌ت و خه‌لافه‌ت و ئیماره‌ته ئیسلامییه‌كان، مژده‌به‌خشی داهاتوویه‌كی باشتر و ئینسانیتره كه تێیدا ژنان و پیاوان مافی به‌رابه‌ر و یه‌كسانیان هه‌یه.