سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “حسێن سادق”، “ڕه‌ئووف ڕه‌زایی فه‌ڕ” و “هاشم باوه‌ڕمه‌ند” كه پێشتر به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان، حۆكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “ڕه‌ئووف ڕه‌زایی فه‌ڕ” و “هاشم باوه‌ڕمه‌ند”، ماوه‌ی پێنج ساڵ به تۆمه‌تی كڕین و فرۆشی ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیندان بوون و ڕۆژی چوارشه‌ممه حۆكمی له سێداره دانیان جێبه‌جێ كرا. جێی ئاماژیه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ١٩ بۆ ٣٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، لانیكه‌م ١٤ به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی ئیسفه‌هان ئێعدام كراون.