ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حۆكمی ئێعدامی چوار زیندانی له زیندانه‌كانی قزڵحسار”ی كه‌ره‌ج، كرماشان و قۆم به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران، حۆكمی ئێعدامی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی هه‌رسین به ناوی “مه‌نووچێهر كازمی” كه پێشتر به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له زیندان به‌ندكرابوو، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له زیندانی “قزڵحسار”ی كه‌ره‌ج به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها له زیندانی ناوه‌ندی قۆم حۆكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو كه ناسناوی یه‌كێكیان “عه‌لی عۆمه‌ر ئه‌مرۆڵڵاهی” ڕاگه‌یه‌ندراوه به‌ڕێوه‌چوو. له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێك له زیندانی ناوه‌ندی كرماشان به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست” له سێداره درا، به‌ڵام ناسناوی ئه‌و هاووڵاتییه له لایه‌ن میدیاكانه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه.