سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ب٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئیبراهیم ڕه‌خشانی”، “ئیسماعیل قه‌سابی سینی”، “ئۆمید سارانی” و “محه‌ممه‌د له‌تیفی” له زیندانه‌كانی “قائن”، “ئیسفه‌هان”، “زابۆل” و “كرماشان” له سێداره دران.
“ئیبراهیم ڕه‌خشانی” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان له لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه حۆكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پابوو كه حۆكمه‌كه‌ی له زیندانی “قائن” به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا حۆكمی ئێعدامی “ئیسماعیل قه‌سابی سینی” به تۆمه‌تی “كۆشتنی به‌ئه‌نقه‌ست” له زیندانی ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا. هه‌روها حۆكمی له سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “ئۆمید سارانی” خه‌ڵكی “زابۆل” به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی بیرجه‌ند به‌ڕێوه‌چوو و به‌ندكراوێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به ناوی “محه‌ممه‌د له‌تیفی” خه‌ڵكی كرماشان كه له كاتی ئه‌نجانی تاوانه‌كه‌ی ته‌نیا ١٩ ساڵی بووه له زیندانی ناوه‌ندی كرماشان جیبه‌جێ كرا. به پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠وه تا ئێستا لانیكه‌م ١٧٤ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.