به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی ژینگه‌پارێزی شاری سنه، به‌هۆی دابین نه‌كردنی حه‌قئاوه‌ی به‌ندئاوی “قشڵاق”ی سنه و دابه‌زینی ئاستی ئه‌و به‌ندئاوه، هه‌زاران ماسی له‌ناوچوون.
به‌وته‌ی چالاكانی ژینگه‌ی شاری سنه، به‌ندئاوی قشڵاقی سنه ئاوی نیوه‌ی دانیشتووانی شاری سنه‌ش دابین ده‌كات و چه‌ند ساڵه كه خه‌ڵكی سنه به‌ده‌ست ڕه‌نگ و بۆنی پیسی ئاوی لووله‌كه‌شی ناڕازین و به‌رپرسانی ڕژیمیش ته‌نیا به‌ڵێنی خاوێنكردنه‌وه‌ی سه‌ده‌كه و په‌رداختی حه‌قئاوه‌ی ئه‌و به‌ندئاوه‌یان داوه كه هه‌تا ئێستا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه. هه‌روه‌ها كه‌شاوه‌رزانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی قشڵاق به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاو زه‌وییه‌كانیان مه‌ترسی وشكبوونی له‌سه‌ره و سرووشتی ناوچه‌كه‌شی تێكداوه.