سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی گه‌لاوێژ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم پێنج به‌ندكراوی به‌لووچی له زیندانی “دوزاپ” له‌سێداره‌دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئه‌و پێنج كه‌سه بریتیه له: “ئومید عالیزهی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ، “مورته‌زا دێهواری” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و خێزاندار خه‌ڵكی سه‌راوان، “عه‌بدۆلباست به‌راهوویی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ وباوكی منداڵێك خه‌ڵكی دوزاپ، “عه‌بدۆلڕه‌حیم ئیسماعیل زهی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “موحسین سالارزهی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ خێزاندار و باوكی دوو منداڵ ڕاگه‌یه‌ندراوه.