ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌وانه زیندانیه‌كی كورد له به‌ندیخانه‌ی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی قوم و خۆڕه‌م ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌یانی چوارشه‌ممه پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌نوه‌ر خزری”(به‌ندكراوی بیرمه‌ندی كورد)، “فه‌رزاد گه‌راوه‌ند”، “مه‌جید به‌راتی”، “ڕه‌زا شیرزهی” و “مه‌جید هۆژه‌به‌ری” به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا. هه‌مان ڕۆژ دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مووسا فازڵی” و “سه‌عید ئیمانی” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی قوم و خۆڕه‌م ئاوا له‌سێداره دراون.