بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانی قزل حه‌سار و چوار به‌ندكراوی دیكه له زیندانی ڕه‌جایی شار جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سێ به‌ندكراوی زیندانی قزل حه‌سار به‌ناوه‌كانی “عه‌بدۆلحسێن ئیمامی موقه‌ده‌م” خه‌ڵكی كوهده‌شت، “بابه‌ك ئاقایی” و “حسێن په‌نجه‌ك” خه‌ڵكی تاران به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراون. جێگای ئاماژه‌یه كه شه‌وی ڕابردوو بنەماڵە و کەس و كاری ئەو سێ بەندکراوە لەبەردەم بەندیخانەی قزڵحەسار کۆببوونەوە، بەڵام هێزەکانی حکوومەت بە باتۆم و لێدان هێرشیان کردە سەریان و بەمەبەستی تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه گازی فرمێسکڕێژیان به‌كار هێنا. لە لایەکی دیکەوە هاوکات سزای ئێعدامی ٤ بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێکراوه به‌ڵام هێشتا ناسنامەیان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا دیوانی باڵای قه‌زایی ڕژیم سزای سێداری سێ به‌ندكراوی په‌روه‌نده‌ی “خانه‌ی ئیسفه‌هان” به‌ناوه‌كانی “مه‌جید كازمی”، “سه‌عید یه‌عقووبی” و “ساڵح میرهاشمی” په‌سه‌ند كرد.