ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی خه‌رمانان، سزای له‌سێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی “كوهده‌شت” بە ناوی “ئومێد عەلی گەراوەند” کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی به ئەنقەست به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، لە زیندانی ناوەندیی “خوڕەم ئاوا” جێبەجێکرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومێد عەلی گەڕاوەند” كه خەڵکی گوندی “سەرتەرهان”ی سەر بە شاری كوهده‌شته، دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەستی پیاوێک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.