کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

له‌سێداره‌دانی سێ كه‌س له‌ زیندانه‌كانی سنه‌ و ورمێ

له‌سێداره‌دانی سێ كه‌س له‌ زیندانه‌كانی سنه‌ و ورمێ 4

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی ژن بە ناوی “فەرانەک بەهەشتی” بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە سێدارە درا، هه‌رووها دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی “سوهه‌یلا عابیدی” خه‌ڵكی بیجاڕ و “عه‌بدۆڵڵا ڕه‌حیمی” هه‌ر به‌و تۆمه‌ته‌ سزای له‌سێداره‌دانیان له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌ جێبه‌جێكرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فەرانەک بەهەشتی” خەڵکی گوندی “شەریف‌ئاوا“ی سه‌ر به‌ شاری تیکاب بووە و ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی” هاوژینەکەی دەستبەسەر و لەلایەن دادگاوه‌ بە ئێعدام مەحکووم کرابوو. هه‌روها “سوهەیلا عابیدی“، لە دایکبووی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی بووە و پێشتر لە بەندی کانوونی ئیسلاح و پەروەردە یان (بەندی نسوان)ی زیندانی ناوەندیی سنە بووە. ناوبراو بەوە تۆماتبارکراوە کە لە ڕێکەوتی ٦ی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٣، بەهۆی کێشەی بنەماڵەییه‌وه‌، هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.