ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٣،حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له‌وانه زیندانیه‌كی ئه‌فغانستانی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی تایباد جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ناسناوی دوو به‌ندكراو بریتیه له: “ئیسماعیل ئیسماعیل زاده” و “محه‌ممه‌دئه‌مین محه‌ممه‌دپور” و ناوی به‌ندكراوه‌كه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان ئاشكرا نه‌كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و سێ به‌ندكراوه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون.