له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “ئیسماعیل كه‌چلانلوو” خه‌ڵكی شاری شووتی سه‌ر به ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و “سه‌عدۆڵڵا كه‌ریمی سه‌رینی” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “عوسمانوه‌ند”ی كرماشان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له‌سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئیسماعیل كه‌چلانلوو” سێ ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگاوه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو و ڕۆژی دووشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی له زیندانی ماكۆ جێبه‌جێ كرا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سه‌عدۆڵڵا كه‌ریمی سه‌رینی” خه‌ڵكی گوندی سرینی سه‌ر به ناوچه‌ی “عوسمانوه‌ند”ی كرماشان چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی “كوشتنی ژن برایه‌كی” ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای سێداره‌ی به‌رسه‌ردا سه‌پێندرابوو و له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا له‌زیندانی دیزڵ‌ئاوای كرماشان حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ كراوه.