سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی جۆزه‌ردان و ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ورمێ و گورگان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی كرماشان به‌ناوی “قوباد فه‌رهادپور” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ورمێ له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی به‌لووچی خه‌ڵكی زابۆل به‌ناوی “حه‌سه‌ن به‌راهوویی” خێزاندار و باوكی چوار منداڵ، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئه‌میرئابادی گورگان جێبه‌جێ كراوه.