سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، سزای له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “مه‌حموود ڕه‌خشانی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له زیندانی ناوه‌ندی زاهیدان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، “مه‌حموود ڕه‌خشانی” ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕێكه‌وتی ٩ی مانگی گوڵانه‌وه تا به ئه‌مڕۆ به لانیكه‌م ٤٩ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌وانه دوو ژن له ١٤ زیندانی ئێران ئێعدام كراون.