بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٢، سزای سێدارەی “محەممەدئەمین وەلینیا”، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری نووراباد به نهێنی له زیندانی ناوه‌ندی خۆڕم ئاوا جێبه‌جێ كرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، ئەو بەندکراوە ١٠ ساڵ لەوه‌پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامییه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپا. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێكی به‌ساڵاچووی زیندانی سنه‌ش به‌ناوی “عه‌بدۆلڕه‌مان مۆزه‌فه‌ری” خه‌ڵكی شاری ردێولان، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزای له‌سێداره‌دانی ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه.