له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی هه‌رسینی سه‌ر به ئوستانی كرماشان به‌ناوی “شه‌ره‌ف خان ئه‌كبه‌ری” له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌ره‌ف خان ئه‌كبه‌ری”چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا و سزای له‌سێداره‌دانی له ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا جێبه‌جێ كراوه، جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “سابینا ئیسماعیل زاده” له زیندانی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرابوو.