ڕۆژی چوارشبه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، سزای له‌سێدارەدانی به‌ندكراوێكی خەڵکی ئیلام بە ناوی “مێهدی نوورکەرەمی” تەمەن ٣٧ ساڵ بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئەراک جێبەجێکرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهدی نوورکەرەمی” خەڵکی شاری “شیروان چەڕداول“ی سەر بە ئوستانی ئیلام بووە و بە تۆمەتی “بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان” سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو ٣ ساڵ پێش لەلایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه لە شاری ئەراک دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.