به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ند لاوی خه‌ڵكی شاری ئابدانان كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان به‌شداریان كردبوو، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی پێنجشه‌ممه لاوانی شۆڕشێگڕی ئابدانان له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “بامشاد سوله‌یمانخانی” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه به‌ڵام، هێزه‌كانی ڕژیم به فیشه‌كی ساچمه‌یی هێرشیان كرده سه‌ریان و ده‌یان ناڕازی بریندار بوون. له نێو برینداران دا چه‌ند كه‌س بیناییان له ده‌ست داوه كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان بریتیه له: “عارف محه‌ممه‌دی”.