ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٥ی ژووئیه، به پێی ڕۆژژمێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی جیهانیی كارامه‌یی لاوانه. ئه‌مڕۆ به‌پێی ئاماری یه‌كجار ناته‌واوی ڕێكخراوی جیهانیی كار (ئای ئێڵ ئۆ) بۆ ٦٤ ملیۆن كرێكاری لاو له ئاستی جیهاندا هیچ پیشه‌یه‌ك نییه تا تێیدا كارامه‌یی خۆیان نیشان بده‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن. ئه‌م جه‌معییه‌ته هه‌ڵبه‌ت لاوانێكن كه به پێی ڕاپۆرتی ده‌وڵه‌ته‌كان چالاكانه به‌شوێن كاره‌وه‌ن و نه‌یانتوانیوه له حه‌فته‌دا ١٣ سه‌عات كار به حه‌قده‌سته‌وه به‌ده‌ست بێنن. له هێندێك له وڵاته‌كان به پێی ئاماری هه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه ١٤٥ ملیۆن لاوی له‌سه‌ر كار، نوقمی هه‌ژارین. “گای رایدێر” سه‌رۆكی گشتیی “ئای ئێڵ ئۆ“، به پێی ئامارێك كه ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌یخه‌نه ئیختیاریه‌وه، ڕایگه‌یاندووه كه له هه‌ر ٥ لاو یه‌ك لاو، به ئیمكاناتی په‌روه‌رده و دامه‌زران ده‌ستیان ڕاناگات و ته‌نانه‌ت له فێركاریی ئاساییش دوورن. له‌و نێوه‌دا ژنان سێ چواره‌می ئه‌م جه‌معییه‌ته مه‌حروومه پێكدێنن. ئه‌م كرێكاره لاو و بێبهشانه به‌رهه‌می سیستمی قه‌یران لێدراوی سه‌رمایه‌دارین كه ته‌نانه‌ت ویرووسێكی بۆ كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه. له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و ٧ مانگی ڕابردوودا پتر له ٤ ملیۆن كه‌س بوونه‌ته قوربانیی كۆویدی ١٩ كه زۆربه‌یان باوك و دایك و كه‌سوكاری ئه‌م كرێكاره لاوانه بوون كه هه‌مووی ئه‌وانه داواهاتی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووریی ئه‌م باروودۆخه خۆفناكهیه كه داسه‌پێندراوه.
ئه‌م دیمه‌نه كاتێك خۆفناكتریش ده‌بێت كه ده‌گاته وڵاتانێكی وه‌ك ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی. به پێی ئاماری ناته‌واوی وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم، ١٧ له‌سه‌دی جه‌معییه‌تی ١٨ تا ٣٥ ساڵ ته‌مه‌ن له ئێران بێكارن. ئه‌وانه كه‌سانێكن كه ناونووسیان كردووه، به‌ڕه‌سمی به‌شوێن پیشه‌وه‌ن و له حه‌فته‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌عاتیش كاریان نه‌كردووه و ئه‌گه‌ر بێجگه‌له ئه‌وه‌ش بێت بێكار به‌ئه‌ژمار نایه‌ن. ئه‌وانه به‌شێك له جه‌معییه‌تی ٢٥ ملینۆنین كه له ژێر هێڵی هه‌ژاریی دان. ئه‌وانه پهراوێزنشینانن. پێشێلكراوانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی خزمه‌تكاری سه‌رمایه‌ن. ئه‌وانه له خوێندن و كارئامووزی بێبه‌رین. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر پیشه‌یه‌كیش بدۆزنه‌وه، ساده و كاتی ده‌بێت و پێداویستیه‌كانیان دابین ناكات. ژماره‌ی ئه‌م جه‌معییه‌ته بێده‌نگه نزیك به یه‌ك و نیو ملیۆن كوڕ و كچی لاوه كه له‌سه‌ر شه‌قام و له مه‌زرا و له كارگه و له ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاریدا به حه‌قده‌ستێكی یه‌كجار كه‌مه‌وه ده‌ست ده‌ده‌نه كاری دژوار و تاقه‌ت پڕووكێن و به‌م حاڵه‌شه‌وه خاوهنكاران هه‌ركات ویستیان ده‌ریان ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌م لاوانه به‌شێك له‌و ٩ ملیۆن و ٨٠٠ هه‌زار لاوه‌ن كه له ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری دان به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م زهزعییهتهوه سه‌ڵت ماونه‌ته‌وه. ئه‌وانه كه‌سانێكن كه به‌هۆی نه‌بوونی كار له كوردستان ڕوو له كۆڵبه‌ری و له سیستان و به‌لووچستانیش ڕوو له سووختبه‌ری ده‌كه‌ن و له ٢٤ كاتژمێردا ده‌بنه قوربانیی جه‌نایه‌تی سپا و پاسه‌وانانی سه‌ر سنوور. به‌شێك له‌وانه ڕوو ده‌كه‌نه وڵاتانی عه‌ره‌بیی كه‌نداو و یان كوردستانی عێراق و له‌وێش بێبه‌ری له ههمووجۆر یاسایه‌ك، له لایه‌ن خاوهكارانی بێ ویژدانه‌وه به توندی ده‌چه‌وسێنه‌وه.
لاوانی كرێكار ئه‌گه‌ر كارێكیشیان وه‌گیر كه‌وێ ڕۆژانه مه‌ترسیی مه‌رگ و كه‌م ئه‌ندام بوون به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كات. به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌فغانستانی بن خوێنیان به ئاسانی له‌ژێر چنگی مه‌ئموورانی گه‌نده‌ڵ و خاوه‌نكارانی جهنایهتكاردا گوم ده‌بێت.
هێندێك له لاوانی كرێكار به ته‌حه‌مولی هه‌مووجۆره بێبهشییهك ده‌چنه زانكۆ و له لقێكدا درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن و پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه به هێوای دیتنه‌وه‌ی كار ده‌چنه ناو كۆمهڵگایه‌كی پڕ له هه‌ڵاواردن كه تێیدا دیتنه‌وه‌ی پیشه، به بوونی پووڵ و پارتییه‌وه گرێ دراوه. هه‌ربۆیه بێ پووڵ و بێ پارتییه‌كان به له‌شكری چه‌ند ملیۆنیی بێكارانی بێبه‌ری له بیمه‌ی بێكاری، په‌یوه‌ست ده‌بن. ئه‌وانیش هه‌روه‌ك لاوانی بێ داهاتوو و بێ هیوای دیكه ئه‌گه‌ر له داوی ئێعتیاد نه‌كه‌ون و یان به‌ناچار ڕوو نه‌كه‌نه له‌شفرۆشی، بارگه و بنه‌یان ده‌پێچنه‌وه و خۆیان به كێ‌و و ده‌ریاكان ده‌سپێرن تا به‌ڵكوو له وڵاتێكدا خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م سیستمه‌دا بسه‌پێنن. ئه‌وان ئه‌گه‌ر شانسیان بێت و له‌لایه‌ن قاچاغچیان و یان مه‌ئموورانی وڵاتانی مه‌سیری تێپه‌ڕین تاڵان نه‌كرێن و یان نه‌بنه قوربانیی ئاوی ده‌ریا و له وڵاتێك وه‌ربگیرێن، ئه‌وكات له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌لێك كێشه‌ی نوێ به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه. ئه‌وان له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا وه‌ك كرێكاری ساده و بێ ماف له بازاڕی غه‌یره ڕه‌سمیی كاردا و له‌لایه‌ن خاوهنكارانێك كه زۆربه‌یان ئێرانین به‌كار ده‌گیرێن و شیره‌ی گیانیان ده‌كێشرێ.
ئاشكرایه كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕه‌نج و موسیبه‌ت و نه‌هامه‌تیانه كۆماری ئیسلامی و نیزامێكی دیكتاتۆری و مافییاییه كه ئه‌م ڕژیمه ده‌یپارێزێ. ڕێگای ڕزگاریی ئه‌م لاوانه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ڕزگار بوون له چنگ ڕژیمی ئیسلامییه. پێویسته ئه‌م بارگه‌وبنه‌ی نه‌نگ و جه‌نایه‌ته به‌زه‌بری خه‌بات و شۆڕشی كرێكاران و یهكگرتووانیان تێكهوهپێچرێت. وه‌دیهاتنی ڕووخانی كۆماری ئیسلامی، كه مێژووش حوكمه‌كه‌ی ده‌ركردووه، لانیكه‌م له مانگی به‌فرانباری ٩٦ه‌وه وه‌ك داخوازییه‌كی گشتی هاتووه‌ته ئاراوه و له‌م ماوه‌یه‌ی دواییشدا كرێكارانی مانگرتووی نه‌وت، گاز و پێترۆشیمی ئه‌م داخوازییه‌یان جارێكی‌تر به ده‌نگی به‌رز ڕاگه‌یاند.