ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی مانگی به‌فرانبار، به هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 12 كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به هۆی به‌فر ه به‌سته‌ڵه‌كه‌وه كه ماوه‌ی دوو ڕۆژه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باكووری كوردستانی گرتووه‌ته‌وه زۆربه‌ی ڕێگا و بانه‌كان داخراون و به هۆی سه‌رما و سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه ڕووداوێكی هاتووچۆ له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له شاری ماردین ڕوویدا كه به هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٢ هاووڵاتی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.