به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوڕێیه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه به‌ناوی “ئه‌حمه‌د ئه‌ورامی نیژاد” خه‌ڵكی گوندی “مه‌ره‌بزان”ی سه‌ر به شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ “ئه‌حمه‌د” كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناوی كۆمه‌ڵه و چه‌م شاری سنه و له زیندانیانی سیاسی ده‌یه‌ی ٦٠ی هه‌تاوی بوو، ناوبراو له ده‌یه‌ی شه‌ست به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه”، یه‌ك ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و به درێژایی ته‌مه‌ن قه‌د سه‌ری بۆ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دانه‌نواند و سه‌ربه‌رزانه ژیانی به‌سه‌ر برد. یادی به‌رز و به‌رێز بێت.
