کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی پێویستی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه‌

وهزارهتی ناوخۆی كۆماری ئیسلامی داوای لهئۆستانداریهكانی سهرتاسهری ئێران كردووهكهلهئێستاوهبهرنامهكانی خۆیان بۆ ڕێوڕهسمیحهفتهی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ مهوادی موخهدیركهقهرارهلهحهفتهی ئهوهڵی مانگی پووشپهڕدا بهڕێوهچێت، ئامادهبكهن. قهرارهلهو حهفتهیهی كهدیاری كراوه، بهرنامهكانی بهناو بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ مهوادی موخهدیر لهئێران بخهنهڕوو. ههر لهو پهیوهندهدا ڕۆژی دووشهممه١٩ی جۆزهردان بههمهن مۆرادنیا، ئۆستانداری ئۆستانی كوردستان، وێڕای شیكردنهوهی بهرنامهكانیان، وتی: “ئهگهرچی كۆماری ئیسلامی ههزینهی فراوانی لهپێناو بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ مهوادی موخهدیر، بهسهردا سهپاوهو لهو ڕێگایهدا چهندین شههیدی ڕێزداریشی داوه، بهڵام سهرهڕای ههمووی ئهوانه، لهگهڵ زیادبوونی ژمارهی موعتادان و فرۆشیارانی ئهم ماددهیهبهرهوڕووین. ئهوهپێمان دهڵێ كهپێویستهبهسهر كردهوهماندا پێداچوونهوه بكهین“.  مۆرادنیا وتهكانی پێشكهش بهفهرماندهكانی سپای پاسداران لهئۆستانی كوردستان كهخۆیان ئهندامانی ئهو شۆرایهن، كرد. واتهئهو فهرماندانهی كهخۆیان لهبهڕێوهبهرانی سیاسهتی پهرهپێدانی مهوادی موخهدیرن لهكوردستان و سهرتاسهری ئێران.

ئهوهیكهئێعتیاد بهمهوادی موخهدیر لهئێران بێداد دهكات، ههر ڕێبوارێك دهتوانێ ئهوهبهڕوونی ببینێت. بهڵام ئامارهكان دیمهنێكی بهژانترمان لهو ڕاستیهتاڵهپێ نیشان دهدهن. ئامارگهلێك كهجاروبارهلهزمانی بهرپرسانی حكوومهتیهوهدهبیسترێ، باس لهوهدهكهن كهژمارهی ئهو موعتادانهی كهبهردهوام مهوادی موخهدیر بهكار دێنن، ٣ ملیۆن كهسن. ئامارهناڕهسمیهكانیش لهساڵی ١٣٩٨دا ئهو ڕێژهیهیان ٧ ملیۆن كهس بهرئاورد كردووه‌. دیارهناتوانین بهئامارهڕاگهیهندراوهڕهسمیهكان متمانهبكهین، بهڵام بۆ تێگهیشتن لهو ڕاستیه، تهنیا ههر ئهوهندهبهسهكهسهرهنج بدهینهئاماری ڕهسمیی ستادی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ مهوادی موخهدیری ئێران لهساڵی ١٣٩٨دا، ئهو ئامارهنیشانی دهدا كهلهماوهی ٨ ساڵدا ژمارهی موعتادهكانی مهوادی موخهدیر ٢ بهرابهر بوون. ئهگهرچی ئامارهكهخۆی ناڕاسته، بهڵام خێرایی پهرهسهندنهكهی، تهنانهت بهپێی ئامارهدهوڵهتیهكانیش، بهرینایی ئهو كارهساتهمان پێ نیشان دهدات.

ئهگهر مامناوهندی بنهماڵهیهكی ئێرانی ٥ كهس دابنێین، ئهوكات ٣٥ ملیۆن كهس لهجهمعیهتی ئێران لهداوی كێشهی ئێعتیاد و ئاسهوارهكانیدا، گرفتارن. ههر بهپێی ئهم ئامارانهنهتهنیا ژمارهی گشت موعتادهكان زیادی كردووهبهڵكوو تهمهنی گیرۆدهبوون لهناو مێرمنداڵان و لاوانیشدا یهكجار هاتووهتهخوارێ و گهیشتووهژێر تهمهنی ١٣ ساڵ.

كۆماری ئیسلامی بهشێوهی ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆ لهپهرهسهندنی ئێعتیاد دا ڕۆڵێكی سهرهكیی ههیه‌. ئهم ڕژیمه، ههم وهك دهسهڵاتێكی دیكتاتۆر، خزمهتگوزاری نهزمی سهرمایهداریهو ههم وهك گهورهترین خاوهنكار لهئێران، هۆكاری سهرهكیی پهرهسهندنی بێكاری، ههژاری، ئائهمنیی كۆمهڵایهتی، نهبوونی ئهمنیهتی سیاسی و ناهۆمێدی نیسبهت بهداهاتوویه‌. ههمووی ئهو نههامهتیانه،بهستێنهسهرهكیهكانی پهرهسهندنی ئێعتیادن لهئێران. بێجگهلهئهوه، وهزارهتی ئیتلاعات و سپای پاسداران له چهندین ساڵ لهمهوبهرهوهلهبازرگانیی مهوادی موخهدیردا دهستپێشخهر بوون. ئهم دوو دهزگا دهوڵهتیه، ههم لهگواستنهوهی مهوادی موخهدیر لهمهرزهكانی شهرقهوهبۆ غهرب و جنووب ئاسانكاری دهكهن و ههم لهبڵاوكردنهوهی ئهم ماددهیهدا ڕۆڵی سهرهكی دهبینن‌. دهور و نهخشی سپا و وهزارهتی ئیتلاعاتی ڕژیم لهبڵاوكردنهوهی بهرین و ههرزانی مهوادی موخهدیر لهكوردستان، بهناوبانگ و حاشاههڵنهگره‌.

دهوڵهت بهنهێنی لهقهڵهم دانی ئاماری موعتادهكان و بڵاونهكردنهوهی، بهكردهوه، لێكۆڵینهوهو لێكدانهوهی وردی زیانهكانی ئهم كارهساتهی مهحاڵ كردووه، بهڵام لهههمان حاڵیشدا ناچارهلهئاست ناوخۆییدا وای نیشان بدات كهبهرهنگاری ئێعتیاد و پهرهسهندنی دهبێتهوه‌. ڕێوڕهسمهتهشریفاتیهكانی حهفتهی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ مهوادی موخهدیر كهلهئێستاوهئامادهكاریی بۆ دهكهن، لهخزمهت داپۆشینی ڕاستیهكاندایه، نهك بهرهنگاربوونهوهلهگهڵیان. ئهم ڕژیمهكهسانی گیرۆدهبوو نهك قوربانیی باروودۆخی كۆمهڵایهتی، سیاسی و فهرههنگی، بهڵكوو بهتاوانباریان لهقهڵهم دهدات. لهو جێگهوهكهڕژیم ناچار بووه كه‌‌ ناوهندهكانی دهرمان كردنی گیرۆدهبووان درووست بكات، كهش و ههوای ئهو ناوهندانهی وهك زیندان لێكردووهو ئهوهش بهردهوام بووهتههۆی ههڵاتنی ئهو موعتادانهی كهخوازیاری تهركی ئێعتیادن. ئهو موعتادانهش كهلهژێر باروودۆخی پۆلیسیی ئهو ناوهندانهدا تاقهتیان هێناوه، بهشێوهی ڕێژهیی، پاش سێ مانگ لهڕۆیشتنهدهرهوهیان لهو ناوهندانه، دووبارهتووشی ئێعتیاد دهبنهوه‌. هۆكارهكهشی ڕوونه‌. كهسانی گیرۆدهبوو كهبههۆی بێكاری، ههژاری، نهبوونی ئهمنیهتی كۆمهڵایهتی و سیاسی، پهنایان بۆ مهوادی موخهدیر بردووه، پاش ڕووبهڕوو بوونهوهیان لهگهڵ ئهم موسیبهتانه لهكۆمهڵگادا، دووبارهپهنا دهبهنهوهبۆ ئهو مادهیه‌.

سهنعهت و بازرگانیی مهوادی موخهدیر بۆ كۆماری ئیسلامی تهنیا بازرگانیهكی پڕسوود نییه‌. بردنهوهناوخۆ و لهناوبردنی وزهو توانا و خهباتكاریی لاوان، لهبهرهكهتهكانی ئهو ئهفیوونهیهبۆ كۆماری ئیسلامی. ملیۆنان كهس لهلاوان لهجیات ئهوهیكهسهر بهرز بكهنهوهو مشتیان گرێ بدهن و درووشمی مهرگ و نهمان بۆ ئهم ڕژیمهبڵێنهوه، لهگۆشهی شهقامهكاندا كروشمهیان كردووهو بهژانهوهدهناڵێنن. پتر له٧ ملیۆن ئینسان نهتهنیا جۆش و خرۆش و سوننهت شكێنی و نوێخوازیان لێ ئهستاندراوهتهوه، بهڵكوو گشت ئهندامانی بنهماڵهكهیان و كۆمهڵگا بهخاتری ئهوان ههست بهشهرمهزاری و بهدبهختی دهكهن و ئازار دهچێژن. كۆماری ئیسلامی پێویستی بهماددهی هۆشبهرهلهكۆمهڵگادا، لهبهر ئهوهیكهپێویستی بهخهمۆكی و كهمتهرخهمیی، لهخۆنامۆیی و دڵمردوویی و گۆشهگیری لاوانه‌. پێویستی بهبێدهنگی و ملكهچبوون و سووك كردنی مرۆڤهكانه‌. لاوێك  ئهگهر سهری حاڵ بێت، ئهگهر شاد  و دڵخۆش بێت، ئهگهر لهگهڵ زانست و زانیاری سهروكاری بێت، ئهگهر لهنههامهتیی وهك ئێعتیاد بهدوور بێت، ئهگهر وزهو تواناییهكانی كانالیزهبووبێت و بیر لهخۆی و داهاتووی كۆمهڵگا بكاتهوه، زهوی ژێر پێی ئهم ڕژیمهدهكهوێتهلهرزین.

بابەتی پەیوەندیدار

بەرەو بەرزڕاگرتنی هەرچی شکۆدارتری ڕۆژی جیهانی کرێکاران

-

توندتربونەوەی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر مامۆستایانی مافخواز

-

ڕژیمی ئیسلامی لە سەنگەری سەپاندنی حیجابی ئیجباری، پاشەکشەی پێدەکرێت

-

شەڕ ئامرازێک لە دژی خەڵک، لە خزمەت مانەوەدا

-

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-