له حاڵێكدا له جیهان و ته‌نانه‌ت له‌ناو وڵاتانی له‌حاڵی گه‌شه‌دا واكسیناسیۆنی هاووڵاتییان دژبه ویرووسی كۆرۆنا تا ئاستێكی به‌رچاو ئه‌نجام دراوه، “عه‌لیره‌زا ره‌ئیسی” جێگری وه‌زیری ته‌ندرووستیی ڕژیم، ڕۆژی ٢٥ی گوڵان باسی له ده‌ستپێكی واكسیناسیۆنی كۆرۆنا بۆ كه‌سانی باڵای ٧٥ ساڵ كرد. بێگومان به‌شێكی زۆر له واكسێنه ته‌رخان كراوه‌كان بۆ كه‌سانی باڵای ٧٥ ساڵ سه‌ر له بازاڕه غه‌یره ڕه‌سمییه‌كان دێننه ده‌ر و به قاچاغ ده‌فرۆشرێن. ئه‌وه ڕووداوێك بوو كه بۆ واكسێنی ته‌رخان كرا‌و بۆ كادری پزیشكی ڕوویدا.
له ئێران به بیانووی جۆراوجۆر له ته‌رخان كردنی بوودجه‌ی پێویست بۆ دابین كردنی واكسێنی كۆرۆنا خۆده‌بوێرن و فریوكارانه خه‌ڵك له چاوه‌ڕوانیی به‌رهه‌مهاتنی واكسێنی ناوخۆیی ڕاده‌گرن. نهێنكاری، نه‌زانمكاری، ڕه‌فتاری ناته‌بای به‌رپرسان، هه‌ڵسووكه‌وتی ئیدێئۆلۆژیك و مه‌زهه‌بی به كۆرۆنا، ئیختلاس و دزی، گه‌نده‌ڵیی ئیداری، هه‌مووی ئه‌وانه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك و خه‌ڵكی ئێرانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌تایه‌دا له‌گه‌ڵ كاره‌ستاتێكی گه‌وره به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه.
له حاڵێكدا كه كاربه‌ده‌ستان به تازه‌یی باس له هاورده كردنی واكسێنه عادییه‌كان بۆ ئێران ده‌كه‌ن، به‌رپرسانی ته‌ندرووستی ڕژیم، داماوانه هه‌واڵی هاتنی ویرووسی نوێی ئه‌فریقایی و هێندیان بۆ ئێران پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. به‌هۆی سیاسه‌ت و كرده‌وه و هه‌وڵی به‌رپرسانی ڕژیم كه به‌ته‌واوی له خزمه‌ت خاوه‌نانی سه‌رمایه و له‌وانه له خزمه‌ت كه‌رتی تایبه‌ت دابووه، كاره‌سات به‌دوای كاره‌سات له ئێران ڕوو ده‌دات. به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان له مانگی گوڵانه‌وه ژماره‌ی نه‌خۆشانی كۆویدی ١٩ له ئێران گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و ٧٥١ هه‌زار و ١٦٦ كه‌س. كۆی گشتیی گیان به‌ختكردووانی ئه‌م نه‌خۆشییه ٧٦ هه‌زار و ٩٣٦ كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه سه‌رچاوه سه‌ربه‌خۆكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئاماری ڕاسته‌قینه لانیكه‌م سێ هێنده‌ی ئه‌م ڕه‌قه‌مانه‌یه. ویرووسی كۆرۆنا له‌ناو ده‌ستی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا به‌كرده‌وه وه‌ك ئامرازێك بۆ دامركاندنی خه‌باتی مه‌ده‌نی، كوشتنی به‌ساڵاچووان، له‌ناوبردنی بێ ماڵ و حاڵان، كارتۆن خه‌وان و گۆڕخه‌وان و باقیی توێژه بێبه‌شه‌كان به‌كار هێندراوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی نه‌خۆشیی كۆرۆنا به‌یه‌كجار هه‌موو ناحه‌زییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی خسته به‌رچاوی خه‌ڵكی ئێران و جیهان، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له ئاستی جیهانی سه‌رمایه‌داریشدا نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ی گه‌نیویی ئه‌م نیزامه‌ی له وڵامدانه‌وه به كێشه و گرفته‌كانی ژیانی مرۆڤ ئاشكرا كرد. فاكته‌كانی خواره‌وه سه‌لمێنه‌ری ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ن:
ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان ڕایگه‌یاند كه هه‌تا ئێستا ١٦٣ ملیۆن و ٢٤٢ هه‌زار و ٢٠٧ كه‌س تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوون كه له‌م ژماره‌یه ٣ ملیۆن و ٣٨٥ هه‌زار و ٣٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٤١ ملیۆن و ٥٧٨ هه‌زار و ٣١٢ كه‌سیش له‌م نه‌خۆشییه ڕزگاریان بووه. زۆرێك له پسپۆڕانی به‌ویژدان به‌شێوه‌ی زانستیانه نیشانیان داوه كه ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه پێشی پێ ده‌گیرا و ئێستاش ده‌كرێ پێشی پێ بگیرێ. ئه‌وان بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ئیدیعایه‌ی خۆیان وه‌ك نموونه باس له دوو وڵاتی كووبا و وییه‌تنام ده‌كه‌ن. له كووبا له ٣ی ژانویه‌وه تا ١٠ی مانگی مه‌ی ٢٠٢١ نزیك ١١٦ هه‌زار كه‌س تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون و ته‌نیا ٧٣٢ كه‌س ئه‌ویش له‌ناو به‌ساڵاچوواندا گیانیان له‌ده‌ست داوه. پزیشكانی كووبایی ته‌نانه‌ت له وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری وه‌ك ئیتالیا یارمه‌تیی خه‌ڵكیان دا و له ئێستادا له زۆرێك له شوێنه‌كانی ئه‌فریقا ده‌سیتان داوه‌ته ئه‌نجامدانی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی و ده‌رمانی. ئه‌وه‌ش له حاڵێك دایه كه ڕێژه‌ی مه‌رگ له وڵاتی ئه‌مریكا هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٥٩٥ هه‌زار كه‌س بووه. له دوو وڵاتی یه‌كه‌مدا هێشتا گیانی مرۆڤه‌كان بایه‌خی هه‌یه و به‌ده‌ست هێنانی قازانج له ئه‌وله‌وییه‌تی دووهه‌م دایه. به‌ڵام له ئه‌مریكا به‌ده‌ست هێنانی قازانج و سوود ئه‌وله‌وییه‌تی له گیانی مرۆڤه‌كان زیاتره. له دوو وڵاتی یه‌كه‌مدا دابین كردنی ته‌ندرووستیی هاووڵاتییان وه‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕۆڵێكی لاوازی له دابین كردنی ته‌ندرووستیی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه.
له حاڵێك دا كه پانتایی ناخهه‌ژێنی كوشتاری ویرووسی كۆویدی ١٩، قه‌یرانی سیستمی سه‌رمایه‌داریی به‌شێوه‌یه‌كی بێوێنه قووڵتر كردووه‌ته‌وه و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمه‌ڵگاكانی بورژوازی ڕسواییه‌كی گه‌وره‌ی به‌بار هێناوه، خاوه‌نانی سه‌رمایه له بواری ته‌ندرووستی، كۆمپانییه گه‌وره‌كانی ده‌رمان و ده‌سه‌ڵاتدارانی نان به‌نرخی ڕۆژ خۆر و خزمه‌تكارانی كۆمپانییه‌كان له به‌رامبه‌ر خواستی “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆمار كردنی داهێنانی واكسێنی كۆرۆنا” موقاومه‌ت ده‌كه‌ن. سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی هۆشداری داوه كه له‌وانه‌یه ته‌ڵه‌فاتی ساڵی دووهه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا له ساڵی یه‌كه‌م زیاتر بێت. ئه‌و له‌مباره‌وه ته‌ئكید ده‌كات كه: “كۆمه‌ڵگای جیهانی پێویسته له‌پێناو ته‌ندرووستیی گشتیی كاریگه‌ر و واكسیناسیۆن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌نگاو هه‌ڵگرێت و واكسێنه‌كان له ڕێگه‌ی سه‌به‌دی “كوواكس”ه‌وه له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی واكسێن به‌ره‌وڕوون، دابه‌ش بكات. ئه‌م مێكانیزمه خێراترین ڕێگا بۆ دڵنیابوون له دابه‌شكرانی عادڵانه‌ی واكسێنه‌كان ده‌بێت”.
له باروودۆخێكی یه‌كجار ناله‌باردا كه خه‌ڵكی جیهان به‌هۆی ویرووسی كۆرۆناوه تێیكه‌وتوون، خواستی “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆمار كردنی داهێنانی واكسێنی كۆرۆنا” هه‌موو ڕۆژێ داكۆكیكارانی زیاتر په‌یدا ده‌كات. له ئێرانیش واكسیناسیۆنی خێرا و گشتی له به‌رامبه‌ر ویرووسی كۆرۆنادا بووه‌ته خواستێكی گشتی و سه‌رتاسه‌ری. بۆ نموونه له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٩ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ژانویه‌ی ٢٠٢١، هه‌شت ئه‌نجومه‌ن و ناوه‌ندی پیشه‌یی له بیانییه‌كانیاندا، كه‌مته‌رخه‌می له كڕینی واكسێنی ته‌ئیدكراوی ڕێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانییان، كوشتاری به‌ئا‌نقه‌ست ناولێنا. هه‌ڵبه‌ت كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم بایه‌خیان به هیچكام له خواست و هۆشداره‌كانی چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی نه‌دا. له قۆناغی پاش كۆرۆنادا، كه به ئیحتمالی زۆر خه‌باتی كرێكاری و مه‌ده‌نیی ڕێكخراوتر ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌ده‌ستێنێت، كۆماری ئیسلامی پێویسته وڵامی جه‌نایاتی په‌یوه‌ندیدار به كه‌مته‌رخه‌میی له بابه‌تی ده‌رمانی نه‌خۆشانی كۆرۆنا و واكسیناسیۆنی خێرا و به‌خۆڕایی هاووڵاتییان بداته‌وه. له حاڵێكدا كه نه‌خۆشیی كۆرۆنا، ئه‌وپه‌ڕی گه‌نده‌ڵی و داماویی سه‌رانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئیسلامیی له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا له هه‌موو شوێنێك له‌جاڕ داوه، نابێ ڕێگه بدرێت كه ئه‌م ڕژیمه به كه‌مته‌رخه‌میی خۆی ئه‌م كاره‌ساته زیاتر په‌ره‌پێبدات.