کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كۆماری ئیسلامی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌ چه‌ند به‌ره‌دا‌

ههرچی ناڕهزایهتی و خهباتی جهماوهری قووڵتر دهبێتهوهو پهرهدهستێنێ، ڕژیمی ئیسلامی لهبهرهی جۆراوجۆرتر دژبهخهڵك دهست دهداتهشهڕی ڕاستهوخۆ. هێنانهمهیدانی هێزی سهركوتگهری تهیار بهتۆپ و تانك، چالاك كردنی تۆڕهمهزههبییهكان، ناردنی لهشكری ههواڵنێرانی نیزامی و ئیتلاعاتی، بهكارهێنانی سهدا و سیمای كۆماری ئیسلامی بۆ گۆڕین و چهواشهكردنی ڕاستییهكان و پهرهپێدانی سهنعهتی درۆ، لهزومرهی ئهو بهرانهن كهكۆماری ئیسلامی دژبهجهماوهری ناڕازی چالاكتری كردوون‌.  ئهم ڕژیمهدوایین دهستكهوتهكانی تێكنۆلۆژیی بهردهستی لهخزمهت سهركوتی جهماوهری ناڕازیدا بهكار هێناوه‌. گهڕاندنیدرۆنبهسهر خۆپیشاندانهكان و فیلم گرتن لهحهرهكهتی خهڵك و ههڵسهنگاندنی ژمارهیان، یهكێك لهو ئامرازانهیهكهلهم ڕۆژانهدا ڕژیم بهكاری دێنێت. قهتع كردن یان خاو كردنهوهی تۆڕی ئینتێرنێتێك كهكار و ژیانی ملیۆنان خهڵكی پێوهگرێ دراوه، مۆرهیهكی دیكهی حهرهكهتی ڕژیمه لهكایهی شهترهنجی دژبهخهڵك. ئینتێرنێت قهتع دهكرێت یان خاو دهكرێتهوهبۆ ئهوهیكهخهڵك لهگهڵ یهكتر لهپهیوهندی دا نهبن، تا ههواڵی خهباتی جهماوهری خهڵك و سهركوت و جهنایهتی ڕژیم بڵاو نهبێتهوه، تا خهڵك هێز لهیهكگرتن و هاوپشتی خۆیان وهرنهگرن.

تۆڕی ڕاگهیاندنی ناوخۆیی ڕژیم، تۆڕی هاوئاههنگی و سیخوڕی كردن لهچالاكانی كۆمهڵایهتی و سیاسی كهتایبهتی بۆ ئهم ڕۆژانهڕاهاتوون و ئامادهكراون. تهلهفون و پهنامهكی ئیتلاعاتیی ڕژیم چالاكتر بوونه‌‌تهوهو پهیامی ههڕهشهئامێز بۆ گشت ئهو چالاكانهی كهلهزینداندا نین و یان لهزیندان ئازاد كراون دهنێرن و داوایان لێدهكهن كهلهماڵێدا بمێننهوهو لهخۆپیشاندانهكاندا بهشداری نهكهن و ههڕهشهی زیندانی و دهستبهسهر كردنیان لێدهكهن.

تۆڕی مزگهوت و ئیمام جومعهكان، نوێنهرانی ورد و درشتی حكوومهت، میدیا زهردهكانی سهربهباڵهكانی دسهڵات، كۆمهڵی ڕووناكبیرانێك كهڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆ لهخزمهت ڕژیم دان و لهژێرناوی میللیمهزههبی، مامۆستای زانكۆ، كارناس، ڕۆژنامهوان و تهنانهت چالاكی مهدهنی و مافی مرۆڤ دێنهمهیدان  و بهپێكهێنانی ترس و دهڵهڕاوكێ لهسوورییهیی بوونی ئێران، بهتاكتیكی مهترسیی جیاییخوازی، خهریكی بێدهنگ كردنی فهزا و درێژهدان بهباروودۆخی زاڵ دهبن.

كۆماری ئیسلامی باش دهزانێ كهمیدیاكانی سهربهڕژیم لهڕۆژنامهی كهیهانهوهتا سهدا و سیمای عهلی خامنهیی، تا ههواڵنێری و میدیاكانی دهزگای نیزامی و ئهمنییهتی هیچ ئیعتبارێكیان لهناو خهڵكدا نییه، ههربۆیهزیاتر لهڕابردوو ڕووی كردووهتهسۆشیال میدیاكان، كلاب هاوسهكان و بهتایبهت میدیاكانی دهرهوهی وڵات.

دهست و پێوهندهكانی ڕژیم و یان كهسان و ناوهندگهلێك كهمانهوهی ڕژیمی ئیسلامی بهرژهوهندیی ئهوان دابین دهكات، لهمیدیاكانی دهرهوهی وڵات چالاكانهلهستۆدیۆیهكهوهبۆ ستۆدیهكی دیكهدهچن و بهڕهزالهت و سهرشۆڕییهكی بێوێنهوهلهحكوومهتی ئیسلامی دیفاع دهكهن. بهشێك لهو مهداحانهی دهرهوهی وڵاتی كۆماری ئیسلامی كهخۆیان دهزانن ناتوانن ڕاستهوخۆ و ڕاشكاوانهلهكۆماری ئیسلامی دیفاع بكهن، دهست دهدهنهباس كردنی تهوهری لاوهكی تا جهنایهتی حكوومهتی ئیسلامی كهمڕهنگتر بێتهوهو بخرێتهپهراوێزهوه‌.

ترساندنی خهڵك لهسازمانی موجاهدینی خهلقی ئێران كهجهریانێكی خۆشناوی سیاسیی نییه‌‌، مهترسیی پارچهپارچهبوونی ئێران و گهورهكردنهوهی ڕۆڵی وڵاتانێك كهلهگهڵ حكوومهتی ئیسلامی دوژمنایهتییان ههیهو یان پهیوهندیی باشیان نییه، هێنانهگۆڕی ئهو تهوهرهبێشهرمانهیهیهكهئهگهر كۆماری ئیسلامی نهبێت، ئێرانێكیش بوونی نابێت. دهڵێی مێژووی سهردهمی ڕووخانی محهممهدڕهزای پههلهوی و مانگهكانی كۆتایی دهسهڵاتهكهی، بهشێوازێكی كۆمێدی خهریكهدووپات دهبێتهوه‌. ئهوكات شا و كاربهدهستانی ورد و درشتی كهڕووخانی ڕژیمهكهیان بهحهتمی دهزانی، دهیانگوت ئهگهر شا و سهڵتهنهت نهبێت، ئێران دهبێتهئێرانستان و وڵات لهتوكوت دهبێت. چل و چهند ساڵ پاش ڕووخانی ڕژیمی پاشایهتی، شایهدی باروودۆخێكی سیاسیی هاوشێوهین. جهماوهری خهڵك یهكجاڕ بێزار و ناڕازین و تهنیا ئۆرگانێكی دهسهڵات كهكار دهكات، بهشی سهركوت و درۆنانهوهیه‌.

كۆماری ئیسلامی كهناتوانێ وڵام بهخواستی ڕهوا و مهدهنیی خهڵك بداتهوه، ناتوانێ لانیكهمی خواستهكانی خهڵك دابین بكات، ڕژیمێك كهدهیویست نموونهو مۆدێلی دهسهڵاتی ئیسلامی بۆ باقیی شوێنهكانی جیهان ههناردهبكات، لهئێستادا لهگشت بوارهكانی ئابووری، كۆمهڵایهتی، سیاسی، كلتووری و ژینگهییدا شكستی خواردووهو بۆ درێژهدانی دهسهڵاتهكهی هیچ ڕێگایهكی بێجگهلهدهست بردن بۆ سهركوت و جهنایهت نییه‌.

ئهوهیكهئهمڕۆ كۆماری ئیسلامی ئهنجامی دهدات ئاو خهست كردنهوهیه و هیچیتر‌. لهبهر ئهوهیكهخهڵكی وهگیان هاتووی ئێران، جهماوهری بێبهشی كۆمهڵ، كه له‌‌ ئاو و بهرق و سهرهتاییترین پێداویستییهكانیانی ژیان بێبهرین، كرێكارانێك كهههژاری و بێمافییان بهسهردا سهپاوه، جهماوهرێك كهلهدیكتاتۆری و بێمافی وهتهنگ هاتوون، ژنانی خهباتكار و شهریف كهمافی ئینسانییان پێشێل كراوه، كهمینهنهتهوهیی و مهزههبییهكان كهدیكتاتۆری و كۆنهپهرستیی ئیسلامی وهزاڵهی هێناون، لاوانێك كهئهمڕۆیان بهفیڕۆ چووهو هیچ هیوایهكیان بهسبهینێ نییه، وشیارتر و پێداگرتر لهوهن كهفریوی مۆرهكانی ڕژیم بخۆن.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕەزایەتی جیهانی لەدژی بەردەوامبوونی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە

-

داماویی و بێدەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە ئاست ژنانی ئازادپۆش

-

بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئەنفال

-

بەهەموو هێزەوە دژ بە شەر ئەنگێزان؛ پێویستی ئاپارتایدی یەهوودی و ئاپارتایدی شیعە بە شەڕ، ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕێکخراوی کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران (ڕاهی کارگەر)

-

هێرشی سپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل: شەرمەزارکردنی شەڕخوازی هەردوولا

-

نوێژی بێ ڕەونەقی هەینی تاران، گەندەڵکار پاداشتیش وەردەگرێت

-