ته‌وه‌ری دۆزرانه‌وه‌ی بارێكی گه‌وره‌ی ده‌رمانی قاچاخ له ئێرانه‌وه بۆ عێراق، هه‌موو ڕۆژێ پانتاییه‌كی نوێ به‌خۆی ده‌گرێ و به‌رپرسانی ڕژیم له‌مباره‌یه‌وه، ده‌ستیان داوه‌ته ناتهباوێژی. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هه‌واڵگریی سوپای عێراق، به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك باسی له دۆزینه‌وه‌ی ١٩ كامیۆنی ده‌رمانی قاچاخ له پارێزگای دیاله‌ی عێراقی كرد. ئه‌م باره گه‌وره‌یه به شێوه‌ی كاروان و به ئاشكرا، له سنووری ڕه‌سمیی ئێران و عێراق له ئۆستانی دیالههوه، هاتووه‌ته خاكی عێراقه‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێران بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، بێده‌نگییان گرته به‌ر. كاتێكیش بێده‌نگییان شكاند، سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ستیان دایه ناتهباوێژی. عه‌لیره‌زا وه‌هاب زاده، ڕاوێژكاری وه‌زیری ته‌ندرووستی، له وڵام به هه‌واڵنێری یه‌كێك له میدیاكانی ناوخۆ، به سه‌رلێشێواویه‌وه، درۆیه‌كی وه‌سه‌ر یهكنا و وتی: “ئه‌و ده‌رمانانه ده‌كرێ به بێ نوسخه‌ی پزیشك له ده‌رمانخانه‌كان بیانكڕی“. بێ پایه بوونی وه‌ها ئیدعایهك ڕوون و ئاشكرایه. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، 1٩ كامیۆن ده‌رمان چۆن ده‌كرێ به شێوه‌ی ورده‌فرۆشی، به نۆسخه و یان بێ نوسخه، له ده‌رمانخانه‌كان بكڕدرێت؟ پاشان جه‌ماڵ ئهرونهقی، جێگری فه‌ننی و كاروباری گۆمرۆكیی ئێران له وتووێژ له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ میدیاكان، به‌گشتی حاشای له‌و ڕووداوه كرد و وتی: “به پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی گومركه‌كانی سنووریی وڵات، هیچ جۆره ده‌رمانێك له ڕێگه‌ی سنووره ڕهسمییهكانهوه بۆ وڵاتی عێراق نه‌نێردراوه”. به‌ڵام یهكێكیتر له به‌رپرسانی گومركیی ئێران، هه‌وڵ ده‌دات ڕێگایه‌كی دیكه بۆ پاساوی مه‌سه‌له‌كه بدۆزێته‌وه و ده‌ڵێ: “ئامانجی ئه‌م باره وڵاتی توركییه بووه و له لایه‌ن وڵاتی ئێرانه‌وه ترانزیت كراوه”. بێ ئه‌ساس بوونی ئه‌و وته‌یه‌ش كاتێك ئاشكرا ده‌بێ كه بزانین توركییه و عێراق خۆیان سنووری هاوبه‌شیان هه‌یه و هیچ پێویست ناكا كه بارێك به دانی حه‌قی ترانزیتی زیادی، له سنووره‌كانی ئێرانه‌وه تێپه‌ڕ بێت و بڕواته عێراق.
كه‌وابوو مه‌سه‌له‌كه ڕوونه، ١٩ كامیۆن ده‌رمان به ئاگاداریی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و له هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی خاڵه گومركییهكانی ئێران و عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، قاچاخ كراوه و ئامانجی ئه‌م كاره‌ش، وه‌ده‌ست هێنانی داهات بۆ ده‌وڵه‌تی قه‌یران لێدراوی كۆماری ئیسلامی و دابین كردنی به‌شێك له پێداویستیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بووه. عێراق وڵاتێكه كه بۆ هاورده كردنی هه‌ر جۆره ده‌رمانێك، له ده‌ره‌وه، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه. كه‌وابوو ئه‌گه‌ر ده‌رمانی ئێران به عێراق قاچاخ ده‌كرێ، ده‌بێ به نرخێكی یه‌كجار هه‌رزان، درابێته بازرگانانی حه‌شدی شه‌عبی.
هاورده‌ی ده‌رمان، به‌شێك له سیاسه‌تی تهحریمیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا نییه. ساڵانێكه كه ناوه‌ند و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی سه‌ربه ڕژیم، ئینحیساری هاورده‌ی ده‌رمانیان گرتووه‌ته ده‌ست. ئه‌وان به وه‌رگرتنی دراو به قیمه‌تی ده‌وڵه‌تیی هه‌ر دۆلارێك ٤ هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن، ده‌رمان هاورده ده‌كه‌ن و پاشان بۆ وڵاتی عێراق هه‌نارده‌ی ده‌كه‌نه‌وه و به‌مجۆره سوودێكی كهڵان به‌ده‌ست دێنن. “دۆزرانه‌وه”ی ئه‌م باره گه‌وره‌یه له عێراق، بۆ توندبوونه‌وه ناكۆكیی نێوان هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه شه‌ریكی كۆماری ئسیلامین له‌و موعامه‌له پڕ سوودهدا، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مسته‌فا كازمی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م بازرگانییه دژه مرۆییه، له باروودۆخێكدا ئه‌نجام ده‌درێ كه كه‌مبوون و گرانیی ده‌رمان له ئێران به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتووه. له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا نه ته‌نیا قیمه‌تی ده‌رمان له ئێران به شێوه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر گران بووه، به‌ڵكوو ئه‌و ده‌رمانه گرانه خارجییانهی كه نه‌خۆشه تایبه‌ته‌كان به‌كاری دێنن، وا به‌رنامه‌ڕێژی كراوه كه به‌ده‌گمه‌ن وه‌گیر كه‌وێ. كه‌مبوون و گرانیی ده‌رمان، گوشاری ماڵیی زۆری خستووه‌ته ئه‌ستۆی نه‌خۆشه‌كان و كه‌م نین ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه به‌هۆی هه‌ژاری و كه‌مبوونی ئیمكاناتی ماڵی، به‌ناچار، پڕۆسه‌ی ده‌رمان كردنی خۆیان ڕاگرتبێ.
ته‌ندرووستی و ده‌رمان له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا هیچكات له ئه‌وله‌وییه‌ت دا نه‌بووه. هه‌ر كاتیش ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سریی بوودجه به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه، به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌ستی داوه‌ته كه‌م كردنه‌وه‌ی بوودجه‌ی ده‌رمان و لابردنی یارانه‌ی ده‌رمان. هه‌زینه‌ی لهڕادهبهردهری خزمه‌تگوزاریی پزیشكی، گران بوونی ده‌رمانه‌كان له په‌نا گرانیی سه‌رسووڕهێنه‌ری باقیی كاڵا پێویسته‌كانی دیكه‌ی ژیان، ته‌ندرووستی و سڵامه‌تی گشت كۆمه‌ڵگای بردووه‌ته خوارترین ئاستی خۆی و به‌ستێنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی زیانی گیانی و هاتنه‌خواره‌وه‌ی مامناوه‌ندی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. به پێی به‌راورده‌كانی ڕێكخراوی جیهانیی كار، پله‌ی سڵامه‌تیی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئسیلامی، له ناو ١٩٢ وڵاتی جیهاندا، ١٢٣یه. له ئێران پتر له ٧٠ له‌سه‌دی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌درێ. له ئێران بۆ هه‌ر ٢ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س ته‌نیا یه‌ك پزیشك بوونی هه‌یه و ئه‌م ڕه‌قه‌مه له وڵاتێك وه‌كوو كوبا بۆ هه‌ر ١٧٠ كه‌س یه‌ك پزیشكه. له ئێستادا سه‌ره‌ڕای ویرووسی كۆرۆنا كه له گیانی مرۆڤه‌كان به‌ربووه، به‌هۆی توندبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری له‌ناو كرێكاران و توێژه كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌دخۆراكی و بڵاوبوونه‌وه نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كان، ڕێژه‌ی مه‌رگی پێشوه‌خت، ڕۆژ به ڕۆژ چووه‌ته سه‌رێ. كه‌موكوڕیی پزیشكی و ده‌رمانی و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ده‌رمانه‌كان، خێرایی ئه‌م پڕۆسه‌یه، زیاتر و زیاتر ده‌كات.
ئاشكرایه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به ڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ست ناداته چاكسازی له بواری ته‌ندرووستی و ده‌رمان. پێویسته له‌م بواره‌دا هه‌موو خواسته‌كان به‌زه‌بری خه‌باتی لێبڕاوانه به‌سه‌ر ڕژیمدا بسه‌پێت. خه‌بات دژبه نیزامی سه‌رمایه‌داری، خه‌بات دژبه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، وه‌ك پارێزه‌ری ئه‌م نیزامه له ئێران، له‌گه‌ڵ خه‌بات بۆ داسه‌پاندنی ئه‌م خواستانه به‌سه‌ر ڕژیم، ئاڵقه‌كانی زنجیری خه‌باتێكی واحیدن. بێگومان، وه‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجانه، به وشیاری و هاوپشتی و ڕێكخستنی خه‌ڵكی چه‌وساوه و بێبه‌شه‌وه، گرێ دراوه.